
یاریگا –
دوای ماوەیەک لە ناڕوونی سەبارەت بە داهاتووی پاولۆ دیبالا لەگەڵ رۆما، چارەنووسی ئەستێرە ئەرجەنتینەکە یەکلایی دەکرێتەوە.
دیبالا لەوەتەی ساڵی 2012 لە ئینیستیتۆی ئەرجەنتینی هاتووەتە ئەوروپا، تەنها لە خولی ئیتاڵی یاری کردووە. یەکەمجار لە ریزەکانی پالێرمۆ، دواتری یوڤێنتوس کە زۆرترین ماوەی لەگەڵ خانمە پیرەکەبوو لە 2015-2022 پێش ئەوەی پەیوەندی بە رۆماوە بکات.
تا سەرەتاکانی مانگی ئایار پێش کۆتا یاریی وەرزی رابردووی خولی ئیتاڵی، خودی دیبالاش لە داهاتووی دڵنیا نەبوو، بەوپێیەی گرێبەستەکەی لەگەڵ گورگەکانی پایتەخت لەم هاوینە بەسەردەچێت.
مەرجێکی رۆما بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پاولۆ، کەمکردنەوەی مووچەکەی بوو.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یاریزانە 32 ساڵیەکە بە هەموو مەرجەکانی رۆما رازی بووە و لەو یانەیە دەمێنێتەوە.
ئامانجێکی هێرشبەرەکە بۆ جارێکیتر یاریکردنەوەی بوو لە چامپیۆنزلیگ، لەو پێناوەشدا رازیی بوو مووچەکەی کەمبکرێتەوە.
🚨💛❤️ Paulo Dybala has agreed all terms of new deal at AS Roma, never in doubt. 🇦🇷
He’s staying at the club to play UCL football with reduced salary, new deal completed. pic.twitter.com/mnGlgmErWZ
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 7, 2026
رۆما وەرزی رابردوو پلەی سێیەمی سێریائەی بەدەستهێنا. ئەوەش واتا گەڕانەوەیان بۆ ئەو پاڵەوانێتیە گەورەیە بۆ یەکەمجار لەدوای وەرزی 2018/19.



