ئیتاڵیاگرنگترین

دیبالا: کەس لە رۆما پەیوەندی پێوە نەکردووم

Yariga App

یاریگا –

پاولۆ دیبالا بە لێدوانێک تا رادەیەکی زۆر کۆتایی کارکردنی لەگەڵ رۆما ئاشکراکرد.

دیبالا لەوەتەی ساڵی 2012 لە ئینیستیتۆی ئەرجەنتینی هاتووەتە ئەوروپا، تەنها لە خولی ئیتاڵی یاری کردووە. یەکەمجار لە ریزەکانی پالێرمۆ، دواتری یوڤێنتوس کە زۆرترین ماوەی لەگەڵ خانمە پیرەکەبوو لە 2015-2022 پێش ئەوەی پەیوەندی بە رۆماوە بکات. ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ گورکانی پایتەخت کۆتایی دێت و تا ئێستاش هیچ ئاماژەیەکیش پیشان نەدراوە بۆ درێژکردنەوەی.

لە نوێترین لێدواندا دوای بردنەوە گرنگەکەی ئەمشەویان بەرامبەر پارما، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە وتی

گرێبەستەکەم وایە کە یاریی داهاتوو کۆتا یاریمە لەگەڵ رۆما.

لەبارەی ئەوەی هیچ دەستپێشخەرییەک کراوە بۆ نوێکردنەوەی، پاولۆ وتی

لەمانگی یۆنیۆ/حوزەیران کۆتایی دێت، بەڵام تا ئێستا هیچکەس لە رۆما پەیوەندی پێوە نەکردووم.

لە ماوەی رابردوودا زانیارییە میدیاییەکان باسیان لەوە کرد دیبالا ئلەگەڵ یانەکەی پایتەخت بڕی 8.5 ملیۆن یۆرۆ مووچەکەی ساڵانەکەیەتی و پاداشتیش وەردەگرێت، بەڵام رۆما دەیەوێ ئەو بڕە کەم بکاتەوە بۆ کەمتر لەوەی وەریدەگرێت ئەویش 4 ملیۆن یۆرۆیە.

دەنگۆی زۆر هەیە کە دوای رۆما، ناوبراو بەیەکجاریی ئەوروپا جێبهێڵێت و پەیوەندیکردنی بۆکاجونیۆرزەوە بەهێزترین ئەگەرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button