ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رۆما گرێبەستی دوو ئەستێرە نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆما هەنگاوی فەرمی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی دوو ئەستێرە دەستپێدەکات.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، تۆنی دی ئامیکۆ، دەبێتە بەڕێوبەری وەرزشی یانەی رۆمای ئیتاڵی و هەفتەیەک لەمەوبەر لەگەڵ گورگەکانی رۆما لەسەر هەموو شتێک گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بەڕێوبەرە نوێیەکەی رۆما دوو ئامانجی سەرەکی هەیە و دەیەوێت دوای وەرگرتنی پۆستەکەی راستەوخۆ کار لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی پاولۆ دیبالا، هێشبەری ئەرجەنتینی و جیانلوکا مانچینی، بەرگریکاری ئیتاڵی بکات.

تۆنی دی ئامیکۆ لە هاوینی 2018 تاوکوو 2022 بەڕێوبەری وەرزشی هێلاس ڤیرۆنا بووە، لە هاوینی 2022 بووەتە بەڕێوبەری وەرزشی ئاتاڵانتا و لەم هاوینە بڕیاریدا ئەو یانەیە جێبهێڵێت و پەیوەندی بە رۆما بکات، ئاتاڵانتاش رووناکی سەوزی بۆ رۆیشتنی هەڵکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button