بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

فەرمی; گۆڵپارێزێکی نەورۆز پەیوەندی بە غەراف کرد

Yariga App

یاریگا-

یانەی غەراف بەفەرمی واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێز حوسێن عەلی جولی راگەیاند.

یانەی نەورۆز لە ماوەی رابردوودا واژووکردنی گرێبەستی لەگەڵ ئەم گۆڵپارێزە راگەیاندبوو، کە لە یانەی نەفت یاری دەکرد.

حوسێن عەلی جولی داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لە یانەی نەورۆز کردبوو بەهۆی واژووکردنی یانەکە گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزی یانەی زاخۆ عەلی کازم، کە لەگەڵ هاتنی عەلی کازم ئەوە حوسێن عەلی جولی دەبێتە گۆڵپارێزی یەدەگ.

حوسێن عەلی جولی لە یانەی هەولێر و نەفت یاریکردووە و گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button