
یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی رۆیشتنی ئیناكی پێنا گۆڵپارێزی یانەكەی راگەیاند.
پێنا هاوینی 2022 لە لاوانی بارسێلۆناوە گرێبەستێكی لەگەڵ تیمی یەكەم واژۆ كرد.
Agreement for the transfer of Iñaki Peña
FC Barcelona and Panathinaikos FC have reached an agreement for the transfer of the goalkeeper to the Greek club pic.twitter.com/vVYOGFqgAn
— FC Barcelona (@FCBarcelona) June 23, 2026
هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس رۆیشتنی گۆڵپارێزەكەی بۆ ریزەكانی پانایتینایكۆس راگەیاند.
بە گوێرەی زانیارییەكانی كۆپێ، ئیناكی پێنا بە بەهای سێ ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی سێ ساڵ تاوەكوو 2029 پەیوەندی بەیانە یۆنانییەكەوە كرد.
وەرزی رابردوو گۆڵپارێزە 27 ساڵانەكە بو خواستن لە ریزەكانی ئێڵچی یاریی دەكرد.



