ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

کەناڵی ریاڵ مەدرید هێرشێکی توند دەکاتە سەر ناوبژیوانی كلاسیكۆ

جەنگی کلاسیکۆ پێشوەختە دەستی پێکرد

Yariga App

یاریگا –

کەناڵی فەرمی یانەی ریاڵ مەدرید هێرشێکی توندی کردە سەر هێرناندێز هێرناندێز، ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆ، و ئیگلیسیاس ڤیلانوێڤا، ناوبژیوانی ڤار، ئەمەش تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی یاری لوتکەی نێوان ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا لە گەڕی 35ـی خولی ئیسپانیا.

دۆخی خولەکە پێش کلاسیکۆ

یانەی بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 88  خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندییە و بە جیاوازی 11خاڵ لە پێش ریاڵ مەدریدە.

یانە کاتالۆنییەکە تەنیا پێویستی بە یەک خاڵ (یەکسانبوون) هەیە لە یاری ئەمشەودا بۆ ئەوەی بە فەرمی ببێتە پاڵەوانی لالیگا، یان دەبێت 2 خاڵ لە 4 یاری داهاتوودا بەدەست بهێنێت.

ناوبژیوان هاندەری بارسێلۆنایه‌

کەناڵی ریاڵ مەدرید لە راپۆرتێکی ڤیدیۆییدا مێژووی ئەم ناوبژیوانی هەڵدایەوە و رایگەیاند:

“هێرناندێز هێرناندێز چەند ساڵێک لەمەوبەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی لافۆت دی لانزارۆنی دانی بەوەدا ناوە کە هاندەری یانەی بارسێلۆنایه‌.

کەناڵەکە چەندین هەڵەی مێژوویی ناوبژیوانەکەی وەبیرهێنایەوە، لەوانە:

  • پێکانەکەی ڤاران: لە کلاسیکۆیەکی پێشوودا دوو لێدانی سزای بۆ رافایل ڤاران هەژمار نەکرد، کە یەکێکیان لێدانێکی توندی لێنگلێت بوو و قاچی یاریزانە فەڕەنسییەکەی خوێناوی کرد.

  • یاری مایۆرکا: ئەم ناوبژیوانە لە یاری بەرامبەر مایۆرکا 29  فاوڵی توند بەرامبەر یاریزانانی ریاڵ مەدرید هه‌ژماركرد.

  • دێربی مەدرید: لێدانێکی سزای بەهۆی دەست لێدانی تۆپ لەلایەن فیلیپی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ ریال مه‌درید هه‌ژمار نه‌كرد.

هێرش بۆ سەر ژووری ڤار

سەبارەت بە ناوبژیوانی ڤار، ئیگلیسیاس ڤیلانوێڤا، کەناڵی مێرێنگی دەڵێت:

“ئەم ناوبژیوانە چەندین جار چاوی لە ئاست هەڵەی توند و لێدانی سزا بەرامبەر یاریزانانی ئێمە نوقاندووە، بەتایبەت بەرامبەر ڤینیسیۆس جۆنیۆر، کە ئەم هەڵانە هۆکاری سەرەکی بوون ریاڵ مەدرید نەتوانێت رکابەری لەسەر نازناوی ئەمساڵی لالیگا بکات.”

ئامارەکانی هێرناندێز هێرناندێز لەگەڵ هەردوو جەمسەرەکە:

  • ریاڵ مەدرید: 37 یاری بۆ بەڕێوەبردوون (21 بردنەوە، 10 شکست، 6 یەکسانبوون).

  • بارسێلۆنا: 41  یاری بۆ بەڕێوەبردوون (25 بردنەوە، 12 یەکسانبوون، 4 شکست).

  • لە کلاسیکۆدا: 5 یاری بەڕێوەبردووە (2 بردنەوە بۆ بارسێلۆنا، 1 بردنەوە بۆ ریاڵ مەدرید، 2 یەکسانبوون).

ئەم هێرشە توندەی کەناڵی فەرمی ریاڵ مەدرید گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر ناوبژیوانانی یارییەکە، لە کاتێکدا هەموو چاوەکان لەسەر یاریگای کامپ نۆ دەبن بۆ بینینی یارییەک کە رەنگە چارەنووسی نازناوەکە یەکلا بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button