
یاریگا –
هەمیشە دەوترێت ریال مەدریدی سەردەمی جۆزێ مۆرینیۆ تیپێکی بەرگریکار و پارێزگار بووە، بەڵام ژمارەکان راستییەکی پێچەوانە دەسەلمێنن.
بەگوێرەی راپۆرتێکی نوێی ماڵپەڕی دێفێنسا سێنترال، تیپەکەی مۆرینیۆ نەک هەر بەرگری نەبووە، بەڵکو و لە هەموو وەرزەکانیدا گۆڵی زیاتری تۆمارکردووە بەراورد بە وەرزەکانی ئانچیلۆتی، چابی ئاڵۆنسۆ و ئاربێلوا.
مۆرینیۆ لە ماوەی سێ وەرزی یەکەمیدا لەگەڵ ریال مەدرید، نەک هەر نازناوی لالیگای بە ریکۆردی مێژوویی و نازناوی شای بردەوە، بەڵکو عهقلیهتی بردنهوی لەناو یانەکەدا چاند کە دواتر بووە هۆی بردنەوەی شهش چامپیۆنزلیگ لە ماوەی 10 ساڵدا.
Los números del Real Madrid de Mourinho, +100 goles todas las temporadashttps://t.co/PVAPUR1xG8
— Defensacentral.com (@defcentral) May 16, 2026
مۆرینیۆ و شکاندنی بەربەستی 100 گۆڵ
بەگوێرەی ئامارەکانی دێفێنسا سێنترال، ئەو بیرۆکەیەی دەڵێت مۆرینیۆ بهشێوهی بهرگری یاریی دهكات، تەنیا ئەفسانەیەکی بێ بنەمایە. ژمارەکان دەڵێن:
وەرزی 2010-2011(وەرزی یەکەم): ریال مەدرید 102 گۆڵی تۆمار کرد.
وەرزی 2011-2012 (وەرزی ریکۆردەکان): تیپەکە گەیشتە لووتکە و 121 گۆڵی تۆمار کرد.
وەرزی 2012-2013 (خراپترین وەرزی مۆرینیۆ): تەنانەت لەم وەرزەشدا بەربەستی 100 گۆڵی بڕی و 103 گۆڵی تۆمار کرد.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ریال مەدریدی لەژێر دەستی کارلۆ ئانچیلۆتی، لە وەرزی 2023-2024 کە لالیگا و چامپیۆنزلیگی بردەوە، تەنیا 87 گۆڵی کردووە.
لە وەرزی رابردوو 78 گۆڵ و لەم وەرزەشدا تاوهكو ئێستا تەنیا 72 گۆڵیان هەیە. ئەمە دەیسەلمێنێت کە تەنانەت خراپترین وەرزی مۆرینیۆ لە هەموو وەرزەکانی ئانچیلۆتی زیاتر گۆڵی كردووه.
لە كۆكردنهوهی خاڵەکانیش لەپێشە
راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لە رووی کۆکردنەوەی خاڵەکانیشەوە مۆرینیۆ باڵادەستە، مۆرینیۆ لە کۆتا وەرزی خۆیدا 85 خاڵی کۆکردەوە، لە کاتێکدا مەدریدی ئانچیلۆتی لە وەرزی رابردوودا 84 خاڵی هەبوو. گەورەترین دەستکەوتی مۆرینیۆش لالیگای 100 خاڵی بوو، کە تا ئێستا وەک یەکێک لە بەهێزترین وەرزەکانی مێژووی لالیگا ماوەتەوە.
هەرچەندە بارودۆخی ئێستای تۆپی پێ و پێکهاتەی یاریزانەکان گۆڕاوە، بەڵام ئامارەکان راستییەک دەردەخەن کە ناتوانرێت نکۆڵی لێ بکرێت: مۆرینیۆ سیستمێکی هێرشبەری وای دروستکردبوو کە گۆڵ تۆمارکردن تێیدا کارێکی زۆر ئاسان بوو.
بۆیە کاتێک باس لە گەڕانەوەی مۆرینیۆ دەکرێت، نابێت هاندەران ترسیان لە شێوازی بەرگری هەبێت، چونکە مێژوو دەڵێت مۆرینیۆ پاشای گۆڵ تۆمارکردن بووە لە بێرنابیۆ.



