ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی باشترین یاریزانی خولی ئیسپانی دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

لە بڵاوکردنەوەیەکی فەرمیدا پێگەی فەرمی لالیگا باشترین یاریزانی وەرزی 2025/26ی خولەکەی راگەیاند.

لامین یامال وەک باشترینی خولی ئیسپانیا هەڵبژێردرا ئەوەش دوای ئەو ئاست و کاریگەرییەی هەیبوو کە وەک رەگەزێکی سەرەکی رۆڵی هەبوو لە بردنەوەی دووەم نازناوی لەسەریەک بۆ بارسێلۆنا.

یاریزانە ئیسپانیەکە سەرەرای ئەوەی بەشێکی زۆری وەرزەکەی بە پێکان بەڕێکرد کە بەهۆیەوە تەنها لە 28 یاریی وەرزەکەدا لە خولی ئیسپانی بەشداریکرد، هێشتا توانی 16 گۆڵ و 12 ئەسێست بکات.

لاوە ئیسپانیەکە توانی لە رکابەرەکانی وەک کیلیان ئێمباپێ، نیکۆلاس پێپێ، موریکی و پابلۆ فۆرناڵس بباتەوە.

ئەمە دووەم جارە لەسەریەک یاریزانێکی بارسا وەک باشترینی لالیگا دەستنیشان دەکرێت. دوای ئەوەی رافینیای بەڕازیلی وەک باشترینی وەرزی 2024/2025 هەڵبژێردرا کاتێک توانی لە 36 یارییدا 18 گۆڵ و 11 ئەسێست بکات.

بلاوگرانا باشترینەکانی وەرزی رابردووی بۆ خۆی قۆرخ کردووە. هەر بەهۆی بردنەوەی نازناوەکەوە هانزی فلیکی راهێنەریشیان دوو رۆژ لەمەوبەر وەک باشترینی خەڵاتەکەی بردەوە.

باشترین راهێنەری خولی ئیسپانیا دەستنیشانکرا

بابەتی زیاتر

Back to top button