
یاریگا –
گۆڵپارێز ئیڤان “پیچو” کوێیار گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک ساڵ لەگەڵ مایۆرکا درێژکردەوە، ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەو یاریزانە دێرینە لە تەمەنی 42 ساڵیدا بەردەوام دەبێت لە یاریکردنی پیشەگەرانە.
دوای کاروانێکی وەرزشیی درێژ لە تۆپی پێی ئیسپانیادا، کوێیار بۆ وەرزی 2023-2024 لەژێر سەرپەرشتیی خاڤێیر ئاگیرێی راهێنەری ئەو کاتە پەیوەندی بە مایۆرکاوە کرد. لەو کاتەوەی گەیشتووەتە دوورگەکە، ئەو بووەتە کەسایەتییەکی گرنگ لە ژووری خۆگۆڕیندا، سەرەڕای ئەوەی بەشدارییەکی زۆر کەمی لە یاریگا هەبووە.
نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ ئارەزووی یانەکە بۆ هێشتنەوەی سەرکردەیەکی بەئەزموون کە دەزانێت شەڕکردن بۆ سەرکەوتن بۆ لالیگا پێویستی بە چییە. هاوکات چاوەڕوان دەکرێت ئەو یارمەتیدەر بێت لە یەکخستنی تیمەکەدا لە ماوەی هاوینێکی پڕ لە گۆڕانکاریی گەورەدا، کە چەندین هاتن و رۆیشتنی تێدایە.
لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمیی یانەکە، کوێیار گوتی:
لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر وەرزێکدا دەزانیت کە نزیک دەبیتەوە لەو رۆژەی کە چیدیکە ناتوانیت چێژ لە ئەنجامدانی ئەو شتە وەربگریت کە زۆرترین حەزت لێیەتی. من رەتیدەکەمەوە ئەوە قبووڵ بکەم و تاکە وشە کە بە مێشکمدا دێت سوپاسگوزارییە.
ئەو گۆڵپارێزە پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ، پەیامێکیشی بۆ هاندەرانی مایۆرکا هەبوو:
پێم وایە کاتی ئەوە هاتووە کە هەمووان یەکبگرن. پێویستە هاندەران بزانن کە ئەوان بۆ تیمەکە زۆر گرنگ دەبن. کاتێک هەمووان بەرەو هەمان ئاراستە هەنگاو دەنێین، ئێمە زۆر بەهێزترین و زیاتر باوەڕمان بە ئامانجە هاوبەشەکە دەبێت.
‘Pichu’ Cuéllar renueva hasta 2027 ❤️🖤
El mítico cumplirá así su cuarta temporada consecutiva en el RCD Mallorca. pic.twitter.com/MbXmAAHEOG
— RCD Mallorca (@RCD_Mallorca) July 10, 2026



