
یاریگا –
کلاودیۆ رانیێری بەفەرمی وازی لە پۆستەکەی هێنا لەگەڵ رۆما کە هاوینی 2025 وەک راوێژکاری باڵای تیمەکە دەستبەکاربوو.
بڕیاری وازهێنانی رانیێری، وەک سەرچاوە ئیتاڵییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بەهۆی ناکۆکی و کێشەی توندەوە بووە لەگەڵ جیان پیێرۆ گاسپێرینی راهێنەری گورگەکان.
کلاودیۆی تەمەن 74 ساڵ، وەرزی رابردوو رۆڵی کاریگەری هەبوو لە رزگاکردنی رۆما لە دابەزین بۆ سێریابی. بەوەش بەردی بناخەی پرۆژەیەکی درێژمەودایان داڕشت بۆ گەڕانەوەی یانەکەی پایتەخت بۆ رکابەرێتیە ئەوروپییەکان.
بەڵام شتەکان بەگوێرەی پلان نەرۆشتن. ماڵپەڕی دەیلی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە جیاوازیی بۆچوونی رانیێری و گاسپێرینی بەجۆرێک بووە، گەیشتووەتە ئاستی زۆر توند کە کاریگەریە نەرێنیەکەشی شۆڕ بووەوە بۆ نێو ژووری جلگۆڕین و خراپبوونی ئەنجامەکانی یانەکە.
رۆما ئێستا دوای 33 هەفتە لە یارییەکانی سێریائەی لە پلەی شەشەم دێت کە پێگەی بەشداریکردنە لە کۆنفرانسلیگی وەرزت داهاتوو. ئەوە لەکاتێکدایە لە قۆناخە جیاوازەکانی ئەم وەرزەدا یەکێک بوو لە رکابەرە سەختەکان بۆ دەستخستنی بلیتی چامپیۆنزلیگ.
Multiple outlets in Italy are reporting that the decision has been taken for Claudio Ranieri to leave Roma after a public falling out with head coach Gian Piero Gasperini. pic.twitter.com/SiXmXh5Qnd
— Football Italia (@footballitalia) April 23, 2026
رانیێری مێژوویەکی لەگەڵ رۆمادا هەیە. لە کاروانە دووردرێژەکەیدا وەک راهێنەر، سێ جار لە سێ ماوەی جیاوازدا (2009-2011, 2019 و 2024-2025) سەرپەرشتی یانەکەی کردووە.



