ئیسپانیاگرنگترین

زانیاری نوێ؛ ڤینیسیۆس گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێدەكاتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نزیكە لەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێبكاتەوە.

ڤینیسیۆس جونیۆر لە هاوینی 2018 لە ریزەكانی فلامینگۆ بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2027 بەسەردەچێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ، ڤینیسیۆس جونیۆر گەیشتووەتە رێككەوتنی زارەكی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید و تەنیا چەند وردەكارییەكی كەم ماوە.

ئەوەی روونە كە كیلیان ئێمباپێ وەكوو خاوەنی بەرزترین مووچە لە یانەكە دەمێنێتەوە.

ڤینی لەم وەرزەدا لەگەڵ ریال مەدرید بەشداری 48 یاریی كردووە و توانیویەتی 18 گۆڵ بكات و 14 گۆڵیش درووستبكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button