پریڤیوی یاریی ئەرجەنتین V میسڕ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی قۆناخی شازدەی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و میسڕ رووبەڕوودەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 19:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و میسڕ لە یاریگای مێرسێدێس بێنز لە ئاتڵانتا ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی شازدەی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە قۆناخی 32 بەرامبەر كەیپ ڤێرد یاریی كرد و زۆر بە زەحمەت و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەی بردەوە.
هەڵبژاردەی میسڕ لە قۆناخی 32 رووبەڕووی ئوسترالیا بوویەوە و بە لێدانی یەكلاكەرەوە یارییەكەی بردەوە.
چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان ئەرجەنتین و میسڕ رووبەڕووی براوەی نێوان سویسرا و كۆڵۆمبیا ببێتەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئەرجەنتین بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی میسڕ دەبێتەوە.
میسڕ بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی ئەرجەنتین دەبنەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەرجەنتین
ئێمیلیانۆ مارتینێز
مۆلینا، رۆمێرۆ، لیساندرۆ، مێدینا
ماک ئالیستەر، دی پاوڵ، ئێنزۆ فێرناندێز
مێسی، ئاڵڤارێز، ئالمادا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی میسڕ
شۆبێر
محەمەد هانی، ئیبراهیم، عەبدولمونعم، فتووح
عەتییە، لاشین
سەڵاح، ئیمام عاشوور، مەڕمووش
زیزۆ



