جیهانگرنگترین

رووسیا دەگەڕێتەوە بۆ چالاکیە گەورە وەرزشیەکان

Yariga App

یاریگا –

دوای ماوەیەکی زۆر لە دابڕان لە چالاکیە وەرزشییە کیشوەری و جیهانییەکان، رووسیا دەگەڕێتەوە بۆ نێو رکابەرێتیەکان.

لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا وەرزشی رووسیا تووشی قەیرانێکی قووڵ بووەوە کە یەکەمیان ساڵی 2019 بوو کاتێک ئاژەنسی جیهانی رووبەرووبوونەوەی ماددەی وزەبەخش سزای سڕکردنی بەسەر وەرزشی ئەو وڵاتەدا سەپاند بە رێگریکردن لە بەشداریکردنیان لە هەر چالاکیەکی گەورەی جیهانیی. دووەمیشیان لە فێبرایەر/شوباتی 2022 بەهۆی شەڕکردنی لەگەڵ ئۆکراینا و نیازی داگیرکردنی ئەو وڵاتە کە ئاکامە وەرزشییەکانی ئەوەبوو مافی بەشداریکردنی لە یارییەکانی ئۆڵیمپیاد، چالاکیەکانی یوێفا و فئفا لێوەرگیردرایەوە. تەنها ئەو یاریزانانەی نەبێت کە وەک تاک بەشدارییان لە ئۆڵیمپیاد دەکرد بە ئاڵایەکی بێلایەنی تایبەت بەخۆیان.

لە نوێترین پێشهاتدا کە تۆڕی هەواڵی BBC بڵاویکردووەتەوە، وەرزشوانە رووسییەکان رێگەیان پێدەدرێت لە ئۆڵیمپیادی 2028ی لۆس ئانجیڵس بەشداریی بکەن.

لە زانیارییەکەی سەرچاوە ئینگلیزیەکەدا لێدوانی فەرمی لە لیژنەی جیهانی ئۆڵیمپیاد وەرگیردراوە کە سڕکردنەکەی رووسیا چیتر بەرکار نابێت و وەرزشوانانی ئەو وڵاتە دەتوانن کێبڕکێ بکەن بەمەرجێک لەگەڵ ڕێساکانی تایبەت بە ماددەی وزەبەخش هاوتەریب بڕۆن.

لەبارەی ئەوەی ئایا رووسیا دەتوانێت ئاڵای خۆی هەڵبکات، رەنگە سیمبۆڵیەکان و سروودی نیشتیمانیان پێڕەوە بکەن، هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button