بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

فەرمی؛ یانەی مینا دەستەی راهێنەرانی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا-

بەفەرمی یانەی مینا دەستەی راهێنەرانی بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ تۆپی پێی.

حوسێن عەبدولواحید وەکو راهێنەری یانەی مینا دەستنیشان کرا و هەریەکە لە ئوسامە عەلی و حوسام ئیبراهیم یاریدەدەرانی راهێنەر و مازن عەبدولستار راهێنەری لێهاتووی جەستەیی و ئیبراهیم سالم راهێنەری گۆڵپارێز.

حوسێن عەبدولواحید وەرزی رابردوو 12 یاری راهێنەری یانەی نەفتی میسان بوو سێ سەرکەوتن و سێ یەکسانبوون و تووشی شەش شکست بوو.

ئوسامە عەلی لە وەرزی رابردوو یاریدەدەری راهێنەر ئەیوب ئۆدیشوو بوو لە یانەی زاخۆ و پێش تەواوبوونی خولەکە دەستیان لەکارکێشایەوە.

حوسام ئیبراهیم یاریزانی پێشووی یانەی مینا بوو.

ئیبراهیم ساڵم گۆڵپاریزی دیاری عێراق و لەگەڵ چەند یانەیەک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و نایابی عێراق کاریکردووە و دواین  یانە لە یانەی ناسرییە بوو.

مازن عەبدولستار یەکێک لە دیارترین راهێنەرەکانی لێهاتووی جەستەیی و ساڵانێکی زۆر لە یانەی شورتە و چەند یانەیەکی دیکەی عێراق لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کاریکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button