بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

فەرمی؛ گازی باکوور گرێبەستی چوار یاریزانی نوێی راگەیاند

Yariga App

یاریگا-

بەفەرمی یانەی گازی باکوور گرێبەستی لەگەڵ چوار یاریزانی نوێی واژووکرد.

هەریەکە لە یاریزانان حوسێن تاڵب و حوسێن زەیا و باقر حوسێن و ئەحمەد عەبدولڕەزاق پەیوەندییان بە یانەی گازی باکوور کرد.

حوسێن تاڵب تەمەن 27 ساڵ لە هێڵی هێرشبەر باڵی چەپ یاری دەکات وەرزی رابردوو لە گواستنەوەی زەستانە لە یانەی نەفتی میسان پەیوەندی بە ئەمانە بەغداد کرد و توانی حەفت گۆڵ تۆماربکات دوو گۆڵ لەگەڵ یانەی نەفتی میسان و پێنچ گۆڵ لەگەڵ یانەی ئەمانە بەغداد.

بەرگریکار حوسێن زەیا لە یانەی حدود پەیوەندی بە یانەی گازی باکوور کرد و وەرزی رابردوو گۆڵێکی لەگەڵ حدود تۆمارکرد.

بەرگریکاری باڵی راست باقر حوسێن وەرزی رابردوو لە یانەی عەفک پەیوەندی بە یانەی کازمیە کرد و توانی سێ گۆڵ لەگەڵ یانەکەی تۆماربکات.

هێرشبەر ئەحمەد عەبدولرەزاق تەمەن 33 ساڵ لەگەڵ یانەی جۆلان وەرزێکی گەورەی بەڕێکرد و توانی تیپەکە بباتە خولی ئەستێرەکانی عێراق و گۆڵکاری تیپەکەی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button