ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ یاریزانێكی ریال مەدرید پەیوەندی بە ریال بێتیس كرد

Yariga App

یاریگا –

فران گارسیا، یاریزانی پێشووی ریال مەدرید پەیوەندی بە ریال بێتیسەوە كرد.

هەژماری فەرمی ریال بێتیس گواستنەوەی فران گارسیای بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

فران گارسیا بە بەهای چوار ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە ریال بێتیس كرد.

ئەگەر ریال بێتیس لە داهاتوو یاریزانەكە بفرۆشێت بەهای %50ی پارەكەی بۆ ریال مەدرید دەبێت.

فران گارسیا هاوینی 2023 رایۆ ڤایێکانۆی جێهێشت و بە 5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، لە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرێنگی بەسەردەچێت. بەهای ئێستای ئەو یاریزانە لە بۆڕسەی یاریزانان 10 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەو بەرگریکارە 26 ساڵانییە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 109 یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە، سێ گۆڵی کردووە و 13 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button