تەواو؛ یاریزانێک ریال مەدریدی جێهێشت

یاریگا –
فران گارسیا، بەرگریکاری ئیسپانی ریال مەدرید جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە ریال بێتیس دەکات.
فابریزۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، ریال بێتیس لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتووەتەە رێککەوتنی کۆتایی و فران گارسیا، بەرگریکاری باڵی چەپی مێرێنگێ پەیوەندی بە ریال بێتیس دەکات.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، ریال بێتیس لەبەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە 4 ملیۆن یۆرۆ بە ریال مەدرید دەدات، بە گوێرەی مەرجێکی گرێبەستەکەش، هەرکاتێک بێتیس یاریزانەکە بفرۆشێت %50ـی پارەکە بۆ ریال مەدرید دەبێت.
🚨🟢⚪️ Fran García to Real Betis, here we go! Deal signed with Real Madrid for €4m fee, 50% sell-on clause remaining to Madrid and medical booked.
García said yes to Betis and will become their new left back. 🫱🏻🫲🏼 pic.twitter.com/Io6w0WvU7Y
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 8, 2026
گرێبەستەکەی فران گارسیا لەگەڵ ریال بێتیس بۆ ماوەی چوار وەرز دەبێت، وادەی پشکنینی پزیشکی دیاری کراوە و دوای پشکنینەکان فران گرێبەستەکەی لەگەڵ بێتیس واژۆ دەکات.
ریال مەدرید هاوینی رابردوو بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ ئالڤارۆ کارێراس، بەرگریکاری باڵی چەپی بێنفیکا واژۆکرد، لەم هاوینەش بە 55 ملیۆن یۆرۆ، مارک کوکورێیا بەرگریکاری باڵی چەپی چێڵسی گواستەوە دەرفەتی یاریکردنی فران گارسیا زۆر کەمبووەتەوە.
فران گارسیا هاوینی 2023 رایۆ ڤایێکانۆی جێهێشت و بە 5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد، لە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرێنگی بەسەردەچێت. بەهای ئێستای ئەو یاریزانە لە بۆڕسەی یاریزانان 10 ملیۆن یۆرۆیە.
ئەو بەرگریکارە 26 ساڵانییە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 109 یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە، سێ گۆڵی کردووە و 13 گۆڵی دروستکردووە.



