جیهانگرنگترین

فەرمی؛ مەكسیک راهێنەری نوێی دەستنیشانكرد

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی مەكسیک رافایێل ماركێزی وەكوو راهێنەری نوێ دەستنیشاكرد.

خاڤیێر ئاگێری، راهێنەری هەڵبژاردەی مەكسیک دوای كرانەدەرەوەیان لە مۆندیال وازهێنانی خۆی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكەی راگەیاند.

هەژماری فەرمی مەكسیک لە پلاتفۆرمی ئێكس رافایێل ماركێزی وەكوو راهێنەری نوێی هەڵبژاردەكەی دەستنیشانكرد.

هەڵبژاردەی مەكسیک و ئینگلتەرا لە قۆناخی شازدەی جامی جیهانی 2026 رووبەڕووبوونەوە و یارییەكە بە بردنەوەی ئینگلتەرا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتاییهات.

ئینگلتەرا خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی و مەكسیكیش ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەكە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button