ئابڕووچوونەکەی مۆندیال گەورەتر دەبێت؛ 72 پەرلەمانتاری ئەوروپا دژی بڕیارەکەی فیفا یەکدەگرن
داوای لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان ترەمپ و ئینفانتینۆ دەکرێت

یاریگا –
فشارەکان لەسەر جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا لە زیادبووندان، ئەمەش دوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سزای راگرتنی فۆلارین بالۆگەن، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەمریکا.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ئێستا زیاتر لە 70 یاسادانەری ئەوروپی بەهۆی بە پێشێلکردنی بنەمای بێلایەنیی سیاسی داوای لێکۆڵینەوە لە فیفا و سەرۆکەکەی دەکەن.
Pressure continues to mount on Gianni Infantino following the decision to suspend USMNT striker Folarin Balogun’s one-match ban at the World Cup, with more than 70 European lawmakers calling for an investigation into FIFA and its president regarding the principle of political… pic.twitter.com/MfqBixID6Q
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) July 8, 2026
هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی BBC، یاسادانەرانی یەکێتیی ئەوروپا پێیان وایە جیانی ئینفانتینۆ بەتەواوی کۆنتڕۆڵی مۆندیالی لەدەستداوە و پێویستە لێکۆڵینەوەی لێ بکرێت.
هاوکات، رۆژنامەی تێلێگراف لە راپۆرتێکدا هێرشێکی توندی کردووەتەوە سەر سەرۆکەکەی فیفا و بە لەکەدارکردنی ناوبانگی فیفا تۆمەتباری دەکات و داوا دەکات؛ ئینفانتینۆ شەرعییەتی نەماوە و دەبێت دەست لەکار بکێشێتەوە، لە سێپ پلاتەر زیاتر زیانی بە ناوبانگی فیفا گەیاندووە کە ئەو ببووە سیمبولی گەندەڵی، کڕین و فرۆشتنی یارییەکان.
Gianni Infantino has further diminished the reputation of an organisation that had already become a byword for sleaze under his predecessor Sepp Blatter. He should resign.
The Telegraph says Gianni Infantino must go. Read the full Telegraph View ⤵️https://t.co/2TwulFjyCv pic.twitter.com/2BQt82k7Iq
— Telegraph Football (@TeleFootball) July 6, 2026
وردەکاریی رووداوەکە و دەستتێوەردانەکەی ترەمپ
بالۆگەن لە یاریی قۆناخی 32، بەرامبەر بۆسنە و هەرزەگۆڤینا کارتی سووری وەرگرت، بڕیار بوو بۆ یاریی قۆناخی 16 بەرامبەر بەلجیکا رابگیرێت، بەڵام لیژنەی تەمبێکردنی سەربەخۆی فیفا سزاکەی هەڵپەسارد و ئەو یاریزانە تەمەن 25 ساڵە لەو یارییەدا بەشداری کرد کە تێیدا ئەمریکا بە ئەنجامی 4-1 دۆڕا، هەرچەندە پێش یارییەکە، بەلجیکا تانەی لە بڕیارەکە دا، بەڵام لەلایەن فیفاوە رەتکرایەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە کە پەیوەندی بە ئینفانتینۆوە کردووە و داوای پێداچوونەوەی بۆ سزاکە کردووە و کارتی سوورەکەی بە نادادپەروەرییەکی گەورە ناوبردووە.
بەرگرییەکەی ئینفانتینۆ
دواتر ئینفانتینۆ بەرگری لە رۆڵی خۆی لە بڕیارەکەدا کرد و گوتی؛
دەزگا دادوەرییەکانی فیفا سەربەخۆن، ئەوان بەشێوەیەکی ئۆتۆنۆمی کار دەکەن و یاسای تەمبێکردنی فیفا جێبەجێ دەکەن، بەپێی رێنماییەکان و ئەو راستییانەی لەبەردەستیاندان بڕیار لەسەر دۆسییەکان دەدەن.
لە درێژەی قسەکانیدا ئینفانتینۆ گوتی؛
لە کاتی گفتوگۆکەمدا لەگەڵ سەرۆک ترەمپ، روونمکردەوە کە پرۆسەیەکی یاسایی بەردەوام هەیە کە پەیوەستە بە دەزگا دادوەرییە سەربەخۆکانی فیفاوە و دۆسییەکە لە کاتی خۆیدا لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە بڕیاری لێ دەدرێت. سیستەمی فیفا بەم شێوەیە کار دەکات، و ئەمە بنەمایەکە کە هەمیشە پارێزگاری لێ دەکەم.
پەرلەمانتارانی ئەوروپا دێنە دەنگ
رۆژی چوارشەممە، 72 پەرلەمانتاری ئەوروپا نامەیەکیان ئاراستەی 27 سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتانی ئەوروپا کرد و داوای لێکۆڵینەوەیان لە پرۆسەی بڕیاردان لە کەیسی بالۆگەن کرد.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتریش لە 29ـی حوزەیراندا، 50 پەرلەمانتاری ئەوروپا نامەیەکیان بۆ فیفا ناردبوو و داوایان کردبوو کە لێکۆڵینەوە لە سکاڵایەکی ئەخلاقی بکرێت سەبارەت بەوەی ئینفانتینۆ لە مانگی کانوونی دووەمی 2025 خەڵاتی ئاشتیی فیفای بەخشیبووە ترەمپ و ئەمەیان بە پێشێلکاری بەردەوامی بنەمای بێلایەنیی سیاسیی فیفا لە قەڵەم دابوو.
لە نامەکەی پەرلەمانتاراندا هاتووە؛
مەرجی بێلایەنیی سیاسی بەڕوونی لە یاساکانی فیفا و ئەخلاقییدا هاتووە، ماددەی 4 (2)ـی یاساکانی فیفا جەخت لەوە دەکاتەوە کە فیفا لە پرسە سیاسی و ئایینییەکاندا بێلایەن دەبێت، ماددەی 15ـی ئەخلاقیی فیفا دەڵێت کە پێویستە هەموو بەرپرسانی تۆپی پێ لە رووی سیاسییەوە بێلایەن بن و سزای توند بۆ سەرپێچیکاران دیاریدەکات.
کاردانەوەی رێکخراوەکان و یوێفا
رێکخراوی FairSquare، کە رێکخراوێکی قازانجنەویستە و کار لەسەر پرسەکانی وەرزش و مافی مرۆڤ دەکات، رۆژی چوارشەممە رایگەیاند کە سکاڵایەک پێشکەش بە لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی دەکەن سەبارەت بە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئینفانتینۆ بۆ یاساکانی بێلایەنیی سیاسی.
لەلایەکی دیکەوە، لۆرا مەکاڵیستەر، کاپتنی پێشووی وێڵز و جێگری سەرۆکی یوێفا هۆشداریدا و گوتی؛
ئەم دۆسیەیە دەبێتە هۆی دروستکردنی زەلکاوێکی مەترسیدار، هەر سەرکردەیەکی سیاسی دەتوانێت تەلەفۆنێک بکات و بڵێت پێشینەیەک هەیە بۆ گۆڕینی سزای یاریزانێک، پێم وایە ئەمە زۆر مەترسیدارە.
رۆژی دووشەممەی رابردووش، یوێفا بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و رەخنەی توندی لە بڕیاری هەڵپەساردنی سزاکە گرت و رایگەیاند کە ئەو بڕیارە جێگەی تێگەیشتن نییە و فیفا هێڵی سووری بەزاندووە.



