بازاڕی گواستنهوهزاخۆعێراقکوردستان
فەرمی؛ زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەیەکی یانەی هەولێری واژووکرد

یاریگا-
بەفەرمی یانەی زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ ئەستێرەی یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی ئۆزباکستان شێرزود تیمیرۆڤ واژووکرد.
شێرزود تیمیرۆڤ تەمەن 27 ساڵ لە وەرزی رابردوو لە یانەی کیتچی هۆنگ کۆنگ پەیوەندی بە یانەی هەولێر کرد و توانی لەگەڵ یانەی هەولێر پلەی سێیەمی خولەکە بەدەستبهێنێت و ببێتە گۆڵکاری خولی ئەستێرەکانی عێراق بەتۆمارکردنی 28 گۆڵ و گۆڵێک دروست بکات.
فابیۆ کەرنەڤارۆ راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆزباکستان بانگهێشتی هەڵبژاردەکەی کرد و لە یاری دۆستانەی بەرانبەر هۆڵەندا یاری پێکرد، بەڵام 24 کاتژمێر پێش یەکەم یاری هەڵبژاردەی ئۆزباکستان لە مۆندیالی 2026 لە لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکەی دووریخستەوە.



