تەواو؛ بارسێلۆنا گرێبەستێکی گەورەی یەکلایی کردەوە
بلاوگرانا هێرشبەرێکی دیکەی گواستەوە

یاریگا –
بارسێلۆنا لەگەڵ کەریم ئادیێمی، هێرشبەری بۆڕووسیا دۆرتمۆند گەیشتە رێککەوتن و یاریزانەکەی گواستەوە ریزەکانی.
فابریزۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا و بۆڕووسیا دۆرتمۆند لەسەر گواستنەوەی کەریم ئادیێمی گەیشتنە رێککەوتن و یاریزانەکە پەیوەندی بە بلاوگراناوە دەکات.
🚨💣 EXCLUSIVE: Barcelona agree deal to sign Karim Adeyemi, HERE WE GO! 🔵🔴
Deal agreed club to club for €22m plus €7m add-ons based on title winning and also appearances.
Adeyemi only wanted Barça and will sign a five year deal in blaugrana. 💥🇩🇪 pic.twitter.com/7nfy0uSTxU
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 10, 2026
تێچووی گرێبەستەکە 22 ملیۆن یۆرۆیە، لەگەڵ 7 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەکوو گۆڕانکاری و پاداشت کە بەپێی بەدەستهێنانی نازناوەکان و ژمارەی بەشداریکردنی یاریزانەکە دیاریدەکرێن.
فابریزۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئادیێمی تەنیا دەیویست پەیوەندی بە یانە کاتالوونییەکەوە بکات و گرێبەستێکی پێنج ساڵە لەگەڵ یانەکە واژۆ دەکات.



