عێراقکوردستانگرنگترین

به‌دواداچوونی یاریگا؛ وردەکاریی گرێبەستە خەیاڵییەکەی تەمیرۆڤ ئاشکرا ده‌كات

بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار

Yariga App

یاریگا –

لە یەکێک لە گەورەترین گرێبەستەکانی ئەم هاوینەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی زاخۆ توانی تواناکانی شێرزۆد تەمیرۆڤی گۆڵکاری ئۆزبەکی و ئەستێرەی وەرزی رابردووی یانەی هەولێر بۆ ریزەکانی دەستەبەر بکات.

سەرچاوه‌كی  پەردە لەسەر یەکێک لە گەورەترین و چاوەڕواننەکراوترین گرێبەستەکانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ تۆڕی وه‌رزشی یاریگا ئاشكرا ده‌كات كه‌  شێرزۆد تەمیرۆڤ، گۆڵکارە ئۆزبەکییەکەی وەرزی رابردووی یانەی هەولێر، بە فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی زاخۆوە کرد.

نرخی گرێبەستەکە؛ ژمارەیەکی پێوانەیی لە خولەکەدا

بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی یاریگا، گرێبه‌سته‌كه‌ی شێرزۆد له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ بۆ یه‌ك وه‌رز به‌ 1,500,000,000 (ملیارێک و پێنجسەد ملیۆن) دیناری عێراقی، کە دەکاتە 100 دەفتەر دۆلار (1 ملیۆن دۆلار) واژۆ كراوه‌، ئەم گرێبەستە دەبێتە یەکێک لە گرانترین گرێبەستەکانی مێژووی یانەکە و مێرکاتۆی ئەمساڵی خولی عێراق.

پاشخانێکی پڕ لە دەستکەوت

تەمیرۆڤی 27 ساڵ، کە ئێستا وەک یەکێک لە باشترین هێرشبەرە بیانییەکانی خولەکە دەبینرێت، خاوەنی کاروانێکی وەرزشی دەوڵەمەندە.

ناوبراو پێش ئەوەی وەرزی رابردوو بێتە هەولێر، لە خولی نایابی هۆنگ کۆنگ درەوشابووەوە و لە کۆی 52 یاری، 23 گۆڵ و هه‌شت ئەسیستی تۆمار کردبوو.

ته‌میرۆڤ له‌ ناوه‌خۆی عێراق و چه‌ند یانه‌یه‌كی كه‌ندا و هه‌روه‌ها سێ یانه‌ی میسڕی ئۆفه‌ری پێشكه‌شكرابوو، به‌ڵام یاریزانه‌كه‌ یانه‌ی زاخۆی هه‌ڵبژارد.

یاریگا ئه‌وه‌شی زانیوه‌، كه‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه‌ له‌ دانوستاندن بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه‌ هه‌ولێر به‌ڵام یاریزانه‌كه‌ داوای ئه‌و سێ مووچه‌ی كردووه‌ كه‌ له‌ یانه‌ی هه‌ولێر ماویه‌تی ئینجا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ باسی وه‌رزی نوێ و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كات.

بابەتی زیاتر

Back to top button