عێراقکوردستان

یاریگای فرانسۆ هەریری دەبێتە یاریگای دوو یانە لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق

مووسڵ یارییەکانی لە یاریگای فرانسۆ هەریری دەکات

Yariga App

یاریگا –

یاریگای فرانسۆ هەریری دەبێتە یاریگای دوو یانە لە وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.

بە فەرمی کارگێڕی مووسڵ رایگەیاند کە یارییەکانی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق 2026 _ 2027 لە یاریگای فرانسۆ هەریری دەکەن، یاریگای فرانسۆ هەریری لە وەرزی نوێ دەبێتە یاریگای مووسڵ و هەولێر کە یارییەکانی خۆیان تێدا بکەن.

بە هۆی تەواو نەکردنی یاریگاکەیان و کاری نۆژەنکردنەوە تیایدا، یانەی مووسڵ وەرزی رابردووش لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و جامی عێڕاق یارییەکانی خۆی لە یاریگای دهۆک دەکرد.

بۆ ئەم وەرزەش تاوەکو سەرەتای ساڵی داهاتوو لە یاریگای فراسۆ هەریری یاریی دەکات، دوای ئەم وادەیە هەڵسەنگاندن بۆ یاریگای مووسڵ دەکرێت و لە ئەگەری ئامادەبوونی یاریگاکەیان یارییەکانیان دەگەڕێتەوە مووسڵ و لەبەردەم هاندەرانیان یاریی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button