
یاریگا –
یانەی مانچێستەر یونایتد بە فەرمی گرێبەستی مایکڵ کاریک، راهێنەری کاتی یانەکەی کردە هەمیشەیی.
مانچێستەر یونایتد بە شێوەیەکی فەرمی رایگەیاند کە مایکڵ کاریک، وەکوو راهێنەری یانەکە بەردەوام دەبێت، ئەمەش دوای ئەوەی گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان واژۆ کرد کە تاوەکوو ساڵی 2028 درێژ دەبێتەوە.
It’s Carrick, you know ❤️
🇾🇪 We are delighted to announce Michael Carrick will continue as our head coach, having signed a new contract.
— Manchester United (@ManUtd) May 22, 2026
کاریک لە مانگی یەکی ئەمساڵدا وەکوو راهێنەر گەڕایەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد و هەر زوو لەدوو یاریی سەرەتا دوای سەرکەوتنە مێژووییەکانی بەرامبەر مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ، خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا. کاریک لە کۆی 16 یارییدا، 11 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و توانی بە فەرمی بلیتی سەرکەوتن بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو مسۆگەر بکات.
دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە، مایکڵ کاریک رایگەیاند؛
20 ساڵە هاتوومەتە ئێرە و لەو ساتەوە هەستم بە جادووی مانچێستەر یونایتد کردووە، هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی سەرکردایەتیکردنی ئەم یانەیە تایبەتە، شانازییەکی بێپایانم پێدەبەخشێت.