ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ئالڤارۆ ئاربێلوا ماڵئاوایی لە ریال مەدرید دەکات

"نابمە یاریدەدەری مۆرینیۆ"

Yariga App

یاریگا –

ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری ریال مەدرید، بە شێوەیەکی فەرمی جێهێشتنی ریزەکانی یانەی شاهانەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا راگەیاند.

ئەم هەنگاوەی ئاربێلوا هاوکاتە لەگەڵ بەهێزبوونی دەنگۆکانی گەڕانەوەی جۆزێ مۆرینیۆ بۆ بێرنابیۆ.

وەرزی داهاتوو لە مەدرید نابم!

وەرزی داهاتوو راهێنەری ریال مەدرید نابم. سبەی دوایین یاریی ئەم وەرزەمە وەکوو راهێنەری یانەکە. هەرگیز نازانین ئەمە دەبێتە دوایین یاریی ژیانم لەم یانەیەدا یان نا، بەڵام هەوڵدەدەم چێژی لێ وەربگرم و سەرنجم تەنیا لەسەر بردنەوە بێت.

ئاربێلوا دووپاتیکردەوە کە هەمیشە مەدریدی بە ماڵی خۆی زانیوە و هیواداریشە لە داهاتوودا هاندەران و یانەکە ببینێتەوە.

رەتکردنەوەی کارکردن لەگەڵ مۆرینیۆ
لەکاتێکدا باس لەوە دەکرێت مۆرینیۆ دەبێتە راهێنەری داهاتووی یانە شاهانەکە، ئاربێلوا تیشکی خستە سەر پێکهاتەی ستافەکەی داهاتووی یانەکە و گوتی؛

مۆرینیۆ ستافێکی راهێنەرایەتیی ناوازەی هەیە و کەسانی زۆر باشی لە دەورە. ئەگەر ئەو بێت، لەگەڵ کەسانی خۆیدا دێت، وەک چۆن پێویستە ئاوا بێت. بۆیە هیچ ئەگەرێک نییە بۆ ئەوەی من لەگەڵیدا بم.

کاتی بیرکردنەوە لە ئاڵەنگارییە نوێیەکانە
ئاربێلوا ئاشکرای کرد کە لەم ماوەیەی رابردوودا بە تەواوی خۆی فەرامۆش کردبوو لە پێناو سەرکەوتنی پڕۆژەکەی مەدرید، لەم بارەیەوە گوتی؛

ئەم چوار مانگە کاتم تەنیا بۆ بیرکردنەوە لە ریال مەدرید تەرخان کردبوو، بەڵام لە ئێستاوە کاتی ئەوە هاتووە بیر لە خۆم بکەمەوە. من ئەو هەنگاوەم ناوە و هەست دەکەم ئامادەم بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییە نوێیەکان لە دەرەوەی مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button