گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ ئینگڵتەرا بەربەستی کۆنگۆی بڕی و خۆی گەیاندە قۆناخی 16
کۆنگۆی دیموکرات ماڵئاوایی کرد

یاریگا –
لە یەکێکی دیکە لە یارییەکانی قۆناخی 32ـی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و کۆنگۆی دیموکرات رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
ئینگڵتەرا سەرەڕای ئەوەی لە گێمی یەکەم بە گۆڵێک دواکەوت، بەڵام لە گێمی دووەم توانی بە ئەنجامەکە راستبکاتەوە بە دوو گۆڵی هاری کەین سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی کۆنگۆ بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.
گۆڵەکانی ئینگڵتەرا لە رێی هاری کەین لە خولەکی 75 و 86 کران، تاکە گۆڵەکەی کۆنگۆ لە خولەکی 7 لەلایەن براین سیپێنگا کرا.
بەو سەرکەوتنەش، ئینگڵتەرا بەفەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال کردەوە، لە بەرامبەردا کۆنگۆی دیموکرات ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.



