بازاڕی گواستنهوهزاخۆعێراقکوردستانگرنگترین
فەرمی؛ راهێنەری یانەی زاخۆ دەستی لەکارکێشاوە

یاریگا-
بەفەرمی ماهر کەنزاری راهێنەری یانەی زاخۆ دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە دەستەی کارگێری یانەکە کرد.
لە بەیانامەیەکی فەرمیدا یانەی زاخۆ ئاشکرای کرد، کە ماهر کەنزاری بەهۆکاری تایبەتی و خێزانی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە دەستەی کارگێری یانەکە کرد و بەفەرمی یانەی زاخۆ دەستلەکارکێشانەوەی راهێنەرەکەی قبووڵکرد.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا یانەی زاخۆ دووپاتیکردووە، کە لە نزیکترین کاتدا راهێنەرێکی دیکە بۆ سەرپەرشتیکردنی یانەکە دەستنیشان دەکەن.
ماهر کەنزاری تونسی تەمەن 53 ساڵ لەم مانگە گرێبەستی لەگەڵ یانەی زاخۆ واژووکرد و یەکێکە لە راهێنەرە گەورەکانی تونس چەندین دەستکەوتی وەکو راهێنەر بەدەستهێناوە.



