
یاریگا –
تیوپشکی یارییەکانی قۆناخی 16ـی جامی عێراق راکێشرا، هەولێر لە یاریگای دهۆک رووبەڕووی دهۆک دەبێتەوە و زاخۆ دەبێتە میوانی مینا.
دهۆک VS هەولێر (یاریگای دهۆک)
نەفتی میسان VS زەوڕا (یاریگای نەفتی میسان)
گەرمە VS حشدی شەعبی (یاریگای گەرمە)
مینا VS زاخۆ (یاریگای مینا)
تەڵەبە VS کەرخ (یاریگای تەڵەبە)
شوڕتە VS بەحری (یاریگای شوڕتە)
قوە جەوییە VS کەربەلا (یاریگای قوە جەوییە)
نەجەف VS قاسم (یاریگای نەجەف)
سیستەمی یارییەکان و کاتەکەی
بەپێی بڕیاری لیژنەی پێشبڕکێکان، یارییەکانی ئەم قۆناخە لە 5ـی حوزەیرانی 2026 ده‌كرێت، یارییەکان بە شێوازی یەک یاری یەکلاییکەرەوە دەبن، واتە براوە راستەوخۆ دەگاتە قۆناخی هه‌شت و دۆڕاویش ماڵاوایی دەکات.
له تیروپشكه‌كه له‌م قۆناخه ئه‌گه‌ر یانه‌یه‌ك له قۆناخی 32 یاریی له یاریگای خۆی كردبێت له‌م قۆناخه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ده‌كات و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هه‌ردوو یانه یارییه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی كردبێت یان له یاریگای خۆی كردبێت ئه‌وا له‌م حاڵه‌ته تیروپشكیان بۆ ده‌كرێت.
هەرسێ یانەی کوردستان (هەولێر، دهۆک و زاخۆ) لەم قۆناخە به‌شدارن و چاویان لەوەیە مێژوویەکی نوێ بۆ وەرزشی کوردستان بنووسنەوە.
هه‌موو شتێك له باره‌ی تیروپشك و به‌رێوه‌چوونی جامی عێراق بزانه
نوێدەکرێتەوە..



