تەواو؛ راهێنەرێکی ناسراو گەڕایەوە پرێمەرلیگ

یاریگا –
گاری ئۆنیڵ، راهێنەری پێشووی یانەکانی بۆرنمس و وۆڵڤز جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و ئیپسویچ تاون لەگەڵ گاری ئۆنیڵ گەیشتووەتە کۆتایی و ئەو راهێنەرە 43 ساڵانییە پۆستی راهێنەرایەتی ئیپسویچ تاون وەردەگرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، بەمزووانە یانەی ستراسبۆرگ بەفەرمی رۆیشتنی گاری ئۆنیڵ لە یانەکە رادەگەیەنێت و گاری دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ.
گاری ئۆنیڵ لە نیوەی وەرزی رابردوو شوێنی لیام رۆسۆنیۆری گرتەوە و پۆستی راهێنەرایەتی ستراسبۆرگی فەڕەنسی وەرگرت، لە 27 یاریی سەرپەرشتی یانەکەی کرد، 13 یاریی بردەوە، 6 یاریی دۆڕا و 8 یاریی یەکسانبوو.
گاری لە 2022/23 راهێنەری بۆرنمس بووە، لە وەرزی 2023/24 هەر لە پرێمەرلیگ پۆستی راهێنەرایەتی وۆڵڤزی وەرگرتووە و دوای دوو ساڵ دوورکەوتنەوە لە ئینگلتەرا جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە نیشتمانەکەی.
🚨🚜 Ipswich Town are set to seal the agreement with Gary O’Neill as new head coach.
All done with formal steps to follow as O’Neill and RC Strasbourg are set to part ways soon.#ITFC agreed terms with O’Neill. pic.twitter.com/TSJigKqolm
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 20, 2026



