بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یاریزانێکی ناسراوی میلان گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە و پەیوەندی بە یانەیەکی خەلیجی دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی ناسراوی ئەیسی میلان نزیکە لە جێهیشتنی یەکجارەکی یانەکە و وێستگەی داهاتووشی لە چەند کاتژمێری دواتردا بەفەرمی ئاشکرادەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئیسماعیل بن ناسر گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان هەڵدەوەشێنێتەوە.

بن ناسر کە ئێستا تەمەنی 28 ساڵە، هاوینی 2019 بە بڕی 16 ملیۆن یۆرۆ لە ئیمپۆلی گواسترایەوە بۆ ریزەکانی رۆسۆنێری و بەدرێژایی ئەو ماوەیە یەکێک بوو لە یاریزانە کاریگەرەکانی میلان کە توانی دوو نازناو؛ سێریائەی و جامی سوپەری ئیتاڵیا بباتەوە.

ئەستێرە جەزائیریەکە لە زستانی 2025 تا ئێستا بەخواستن نێردراوەتەدەرەوە. سەرەتا بۆ مارسیلیا و لە پایزی هەمان ساڵیش بۆ دینامۆ زەگرەب.

رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە ئیسماعیل لەگەڵ غەڕافە گەیشتووەتە رێککەوتنی زارەکی، ئەوەش دوای ئەوەی بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ میلان کۆتایی پێهێنا.

تێچووی بن ناسر لەسەر ئەو یانە قەتەریە هیچ ناکەوێت، بەوپێیەی وەک یاریزانێکی ئازاد روودەکاتە غەڕافە.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button