
یاریگا –
لوکا مۆدریچ، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی ئەیسی میلان و کرواتیا، لەگەڵ کارگێڕیی یانەکەی رێککەوتووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە بەڵام، بڕیارێکی جیاواز لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەدات.
رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرە کرواتییەکە بۆ وەرزێکی دیکە گرێبەستەکەی درێژ دەکاتەوە و بەم زووانە بەشداریی گەشتی ئامادەکاریی یانەکە لە ئوسترالیا دەکات.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، مۆدریچ بڕیاری داوە لە تشرینی یەکەم [مانگی 10] وازهێنانی خۆی لە یاریی نێودەوڵەتی رابگەیەنێت.
لوکا دەیەوێت دوای یاریی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر ئیسپانیا، بە فەرمی ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی کرواتیا بکات و بڕیارەکەی بە راهێنەریش گەیاندووە.
مۆدریچ نایەوێت دوایین دیمەنەکانی کاروانە درەوشاوەکەی بە سەرنەکەوتنی میلان بۆ خولی پاڵەوانەکان و شکستی کرواتیا لە قۆناخی 32ـی مۆندیال کۆتایی بێت، بەڵکوو دەیەوێت کۆتایییەکی جیاوازتر بۆ کاروانی بنووسێتەوە و لانیکەم نازناوێک پێشکەشی میلان بکات، کە لە دوای مانگی تشرینی یەکەمەوە بە تەواوی بێگومان سەرنجی تەنیا لەسەر ئەو یانەیە دەبێت.



