ئاسیاجیهانعێراقگرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

داهاتووی گراهام ئارنۆڵد لەگەڵ عێراق یەکلا دەبێتەوە

راهێنەرەکە بڕیاری خۆی دا

Yariga App

یاریگا –

گراهام ئارنۆڵد، راهێنەری ئوسترالی هەڵبژاردەی عێراق،تیشکی خستە سەر بارودۆخی هەڵبژاردەی عێراق لە مۆندیالی 2026 و ستایشی ئاستی یاریزانان و پشتگیریی بێوێنەی هاندەرانی کرد، هاوکات پەردەی لەسەر داهاتووی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەکە لادا.

تەکتیکی عێراقی و پێویستی گەشەی جەستەیی

ئارنۆڵد کە ماوەی هەشت مانگە راهێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كات، سەبارەت بە تایبەتمەندیی یاریزانانی عێراق گوتی:

“ئەوەی یاریزانی عێراقی جیا دەکرێتەوە، پابەندبوونی تەکتیکییە لە ناو یاریگادا، ئەمە یەکێکە لە دیارترین خاڵە بەهێزەکانیان. رەنگە تەنیا پێویستیان بە کەمێک پەرەپێدانی لایەنی جەستەیی هەبێت، بەڵام ئەو ئاستەی لە یارییەکاندا پێشکەشی دەکەن، ئاستێکی ناوازەیە.”

داهاتووی ئارنۆڵد لەگەڵ “شێرەکانی رافیده‌ین”

سەبارەت بە مانەوەی لە پۆستەکەیدا، ئارنۆڵد ئاشکرای کرد کە خواستی بەردەوامبوونی هەیە و گوتی:

“گرێبەستەکەم لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق دوای شەش هەفتەی تر کۆتایی دێت. لەمبارەیەوە لەگەڵ یونس مەحموود، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێ قسەم کردووە و داوام کردووە گرێبەستەکەم له‌ دوای کۆتایی هاتنی مۆندیال درێژ بکرێتەوە.”

مۆندیالی چوارەم و هاندەرانی عێراق

ئەم راهێنەرە ئوسترالییە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە لەگەڵ عێراق لەم مۆندیالەدایە و ئاماژەی بەوە کرد:

“ئەمە چوارەمین بەشداریی منە لە مۆندیالدا، پێشتر وەک یاریدەدەری راهێنەر و راهێنەری یەکەم بەشداریم کردووە، بەڵام ئەم ئەزموونەی عێراق زۆر تایبەت بوو بۆ من.

هاندەرانی عێراق نایاب بوون و پاڵپشتییەکی گەورەیان پێشکەش کردین. هەمووان کێشە سیاسییەکانیان وەلا نا و تەنیا سەرنجیان لەسەر تۆپی پێ بوو، ئەمەش روح و جەوهەری راستەقینەی مۆندیالە.”

بەرەو مێژوویەکی نوێ؛ قۆناخی 32

لە کۆتاییدا، ئارنۆڵد باسی لە یاریی داهاتوو و گرنگیی بردنەوە کرد:

“لە یاریی رابردوودا هەندێک هەڵەمان کرد، پێویستە لێیانەوە فێر بین و وەک وانەیەک بۆ داهاتوو بەکاریان بهێنین.

ئامانجمان بۆ یاریی سبەی بەدەستهێنانی سێ خاڵە، دەمانەوێت مێژوویەکی نوێ بۆ عێراق بنووسینەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بگەینە قۆناخی دووەم (قۆنای 32) هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین.

بابەتی زیاتر

Back to top button