ئاسیاگرنگترینمۆندیالی 2026

دێلا فوێنتی ورده‌كاری پلانه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی عێراق ئاشكرا ده‌كات

یارییه‌كه‌ی عێڕاق بۆ ئێمه‌ گرنگه‌

Yariga App

یاریگا –

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بۆ بەشداریکردن لە جامی جیهانی، لویس دێلا فوێنتی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، جەختی لە گرنگیی یارییە دۆستانەکەی سبەی بەرامبەر هەڵبژاردەی عێراق کردەوە و رایگەیاند کە ئەم رووبەڕووبوونەوەیە تەنیا یارییەکی ئاسایی نییە.

ئامادەکاری بۆ مۆندیال

دێلا فوێنتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پێش یارییه‌كه‌ی عێڕاق رایگەیاند:

“پێویستە یاری بەرامبەر عێراق بكه‌ین، چونکە ئەمە بەشێکی زۆر گرنگە لە پلانی ئامادەکارییەکانمان بۆ یەکەم دەرکەوتنمان لە مۆندیال، لە رێگەی ئەم یارییەوە هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی یاریزانەکان دەکەین و بڕیار دەدەین کێ زیاتر یان کەمتر بەشداری دەکات.”

بارودۆخی یاریزانەکان

سەبارەت بە پێکهاتەی تیمەکە، ڕاهێنەری “ماتادۆر” ئاماژەی بەوە کرد کە سێ یاریزانەکەیان کە لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەگەڕێنەوە، ئەمشەو دەگەنە ناو کەمپی هەڵبژاردەکە، بەڵام پشتڕاستی کردەوە کە نابنە بەشێک لە پێکهاتەی سەرەکی بۆ یارییەکەی عێراق.

دێلا فوێنتی گوتیشی:

“ئێمە هەنگاو بە هەنگاو و یاری بە یاری دەڕۆین، دەمانەوێت بزانین تیمەکە لەم قۆناخەدا پێویستی بە چییە. ئەو یاریزانانەی بۆ ئەم یارییە بانگهێشت کراون، هاوکارییەکی زۆریان کردووین بۆ ئەوەی بگەینە ئاستێکی بەرزتر.”

ئه‌و یاریزانانه‌ی به‌شداری ناكه‌ن

دیڵافوێنتی رایگه‌یاند، هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان، (ده‌یڤد رایا، زوبێمێندی، فابیان رویز، لامین یامال، نیكۆ ویلیامس، ڤیكتۆر مۆنۆز) به‌هۆكاری جیاواز به‌شداری له‌ یارییه‌كه‌ ناكه‌ن، به‌ڵام یاریزانه‌كانی دیكه‌ گرنگن بۆ ئێمه‌ و ده‌رفه‌تی یاریكردنیان پێده‌ده‌ین.

داهاتوویەکی گەش

لە کۆتایی قسەکانیدا، راهێنەری ئیسپانیا ستایشی ئاستی یاریزانە لاوەکانی کرد و گوتی:

“ئەم یاریزانانە بوونەتە هۆی باشترکردنی ئاستی گشتی تیمەکە و دەرفەتی ئەوەیان بۆ رەخساندووین کە کۆمەڵێک یاریزان ببینین کە داهاتوویەکی گەشیان لەپێشە.”

یارییەکەی سبەی نێوان ئیسپانیا و عێراق وەک تاقیکردنەوەیەکی جدی بۆ هەردوو لا دادەنرێت، بەتایبەت بۆ ئیسپانیا کە دەیەوێت پێش دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیال، دواین دەستکارییەکانی پێکهاتەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button