گرنگترینمۆندیالی 2026

لە ماریۆ گۆتزەوە بۆ فێران تۆرێس… رووداوێک تەنها دووجار لە مێژووی مۆندیالەکاندا روویداوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو ئیسپانیا بە بردنەوە بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە ئەرجەنتین بووە پاڵەوانی مۆندیالی 2026 و دووەمین ئەستێرەیان خستەسەر درێسەکەیان.

تاکە گۆڵەکەی ئیسپانیا لە رێگەی فێران تۆرێس بوو لە خولەکی 106ی گێمی زیادکراوی یەکەم.

فێران وەک یەدەک لەلایەن لویس دی لا فوێنتی لە خولەکی 62 لە جێگەی میکێل ئۆیارزابال بۆ چالاککردنی هێڵی هێرشبەری و سوودی لە گۆڕانکارییەکانیشی بینی کە ئەسێستی گۆڵەکەش لەلایەن نیکۆ ویلیامز بوو کە ئەوەشیان هە وەک یەدەک بەشداریپێکرا.

ڤیدیۆ: گۆڵی یەکەمی ئیسپانیا

ئەرجەنتین کە سێیەمین فیناڵی مۆندیالیان لە کۆتا چوار پاڵەوانێتیدا ئەنجامدا، ئەوە دووەم جار بوو یاریزانێکی یەدەک گۆڵی بردنەوەیان لێ تۆماربکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا تایبەت بە ئامار و ژمار و پێوانەییەکان، لە مێژووی مۆندیالدا تەنها دوو جار روویداوە یاریزانێکی یەدەک گۆڵی بردنەوەی یاریی فیناڵ تۆماربکات. جاری یەکەم ماریۆ گۆتزە بوو هەر بەرامبەر تانگۆ بوو، ئەویش لە فیناڵی 2014 کە مانشافت بەو تاکە گۆڵە بووە پاڵەوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button