ئێستا؛ ئێلیۆت ئاندێرسن پشکنینی پزیشکی تێپەڕاند

یاریگا –
ئێلیۆت ئاندێرسن، یاریزانی نوێی مانچێستەر سیتی پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند.
تۆڕی سکای سۆرتس بڵاویکردووەتەوە، پشکنینی پزیشکی بۆ ئێلیۆت ئاندێرسن، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی کراوە و پشکنینە پزیشکییەکانی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە.
BREAKING: Elliot Anderson has passed his medical as he moves closer to finalising his move to Manchester City 🚨 pic.twitter.com/MWBCfECH2h
— Sky Sports News (@SkySportsNews) June 29, 2026
یاریزانەکە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا لە ئەمریکایە و بەشداریی مۆندیال دەکات، بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای. ئێلیۆت مۆڵەتی لە هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا وەرگرتووە و لە ئەمریکا پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە.
ئێلیۆت ئاندێرسن، ناوەڕاستکاری پێشووی نۆتینگهام فۆڕێست بووە یەکێک لە گرانبەهاترین گرێبەستەکانی مێژووی پرێمەرلیگ و بەبڕی 116 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد.
ئێلیۆت ئاندێرسنی 23 ساڵان هاوینی 2024 نیوکاسڵ یونایتدی جێهێشت و بە 41 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نۆتینگهام کرد، بە درێسی نۆتینگهام لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 92 یاریی کردووە، 6 گۆڵی کردووە و 11 گۆڵی دروستکردووە.



