لە چەند رۆژی داهاتوودا مانچێستەر سیتی گرێبەستێک رادەگەیەنێت

یاریگا –
یانەی مانچێستەر سیتی نزیکە لە بەفەرمی راگەیاندنی گرێبەستێکی هاوینە و لە فەڕەنساوە گواستنەوەیەک ئەنجام دەدات.
وەرزی رابردوو وەرزی رۆشتنی پۆلێک لە ئەستێرە دێرینەکانی مان سیتی بوو کەگەڵ کۆتا وێستگەی پێپ گواردیۆلا ئەوانیش ماڵئاواییان لە یانەکە کرد.
چاوەڕواندەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو سیتیزنس لەگەڵ ئینزۆ مارێسکا بەفەرمی دەست بە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ بکەن، کە ئەو راهێنەرە ئیتاڵیە وەک شوێنگرەوەی گواردیۆلا دەستنیشانکراوە و پێشتریش هەر لەو یانەیە یاریدەری پێپ بووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی RMC Sport، مان سیتی لەگەڵ ماتیس دیتۆربیت گەیشتووەتە رێککەوتن و بە بەهای 25 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی تروای فەڕەنسی دەیگوازێتەوە.
دیتۆربیتی فەڕەنسی تازە تەمەنی 19 ساڵە و پێگەی باڵی چەپ یاریی دەکات.
سەرچاوەکە زانیویەتی کە لەگەڵ تەواوکردنی رێککەوتنەکە، سیتی راستەوخۆ لاوە دەرکەوتووەکە بەخواستن دەنێرێتە ریزەکانی مۆناکۆ بۆ گەشەکردنی زیاتر.
سەبارەت بە مانەوەی لەو یانە فەڕەنسیە، مانەوەی ماتیس بۆ ماوەی ساڵێک دەبێت لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە بۆ ساڵێکیتر.
چاوەڕواندەکرێت سەرەتای مانگی داهاتوو گرێبەسەتەکەی لەگەڵ سیتی رابگەیەندرێت.
🚨🚨| JUST IN: Mathys Detourbet joins Manchester City from Troyes for €𝟐𝟓𝐌, with an immediate loan to Monaco. ✅🇫🇷
Detourbet will spend one season on loan at Monaco (option for a second) before linking up with City. Deal expected official in early July
{@RMCsport} pic.twitter.com/Q3R8HHgty5
— Goals Side (@goalsside) June 27, 2026



