جیهانگرنگترین

عەگیت كابایێل بووە پاڵەوانی جیهان و مێژووی نووسییەوە

Yariga App

یاریگا

عەگیت كابایێل، بۆكسەری كورد وەكوو یەكەم كورد بووەپاڵەوانی جیهان لە كێشی قورسدا.

لەدوای ئەوەی بووە پالەوانی جیهان عەگیت كابایێل پەیامێكی بڵاوكردەوە.

باوەڕپێنەکراوە، لە ئێستاوە من پاڵەوانی جیهانم ــ WBC لە کێشی قورسدا.

وەکوو یەکەم کورد لە مێژوودا و وەکوو یەکەم ئەڵمانی لە نزیکەی 100 ساڵی رابردوودا پاڵەوانی جیهانم لە کێشی قورسدا، بە هیچ وشەیەک ناتوانم وەسفی ئەم هەستانەی ئێستام بکەم.

سوپاس بۆ هەمووتان بۆ پاڵپشتیتان بە درێژایی ئەم گەشتە و ئەم دەستکەوتە هی هەمووانە.

هەموو شتێک دەکەم بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر پارێزگاری لەم پشتێنە بکەم و نازناوی زیاتر بەدەستبهێنم.

Back to top button