ئەوەی سکالۆنی بۆ هیچ رۆژنامەنووسێکی نەدرکاند، لای راگەیاندنکارێکی 91 ساڵە درکاندی!

یاریگا –
لیۆنێل سکالۆنی پێش کۆتا یاریی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 بەرامبەر ئوردن، جگە لە پیاواێکی بەساڵاچوو، ئامادە نەبوو پلانەکانی بۆ ئەو یارییە بۆ هیچ رۆژنامەنووسێک ئاشکرا بکات.
بەرەبەیانی سبەی کاتژمێر 5:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان ئەرجەنتین لە یاریی سێیەمیاندا دوای دوو بردنەوەی گەورە لە هەڵبژاردەکانی جەزائیر و نەمسا، رووبەڕووی ئوردن دەبێتەوە. تانگۆ بە پلەی یەکەم سەرکەوتنی بۆ قۆناخی 32 مسۆگەر کردووە و هەرچی نوێنەرەکەی ئاسیایە بەفەرمی ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکەدا کردووە.
لە کۆنفرانسی پێش یارییەکە، هاندەران و میدیاکاران بەپەرۆشبوون بۆ ئەوەی بزانن لیۆنێل مێسی کاپتن و گۆڵکاری مۆندیالەکە بەرامبەر ئوردن یاریی دەکات یاخود نا، راهێنەرەکە تانگۆ ئامادەنەبوو ئەوە بدركێنێت تا ماکایا مارکێزی تەمەن 91 ساڵ رووگیری کرد.
ماکایا بە ئەفسانەی راگەیاندنی ئەرجەنتینی دادەنرێت و 18 وەشانە لە رووماڵی مۆندیال دەکات.
مارکێز پرسیاری لە سکالۆنی کرد: با پرسیارێکت لێبکەم، مێسی یاری دەکات یان نا؟
سکالۆلی: وەڵامی هیچ رۆژنامەنووسێکم نەداوەتەوە لەسەر ئەم بابەتە، بەڵام مادام پرسیارەکە لە تۆوەیە، بۆیە پێت دەڵێم مێسی یاریی ناکات.
دواتر راهێنەری پاڵەوانانی جیهان بەردەوامبوو و وتی: من زۆر رێز لە تۆ دەگرم. شانازی دەکەم کە بینیمیت.
91 year old legendary Argentinian journalist Macaya Márquez was in press conference, covering his 18th (!) World Cup 🐐
“Let me ask you… will Messi play against Jordan or not?” 😬
“I’d never reply to any journalist on this topic now… but it is coming from you, and so I tell… pic.twitter.com/KrTZqq64dk
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 27, 2026



