ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ چێڵسی ناوەڕاستكارێكی بەئەزموون دەگوازێتەوە

لەسەر داوای چابی ئاڵۆنسۆ

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی لە گواستنەوەی گرانیت چاكا ناوەڕاستكاری سویسری یانەی سەندرلاندی ئینگلیزی نزیكبووەتەوە.

چاكا لە هاوینی 2025 لە ریزەكانی بایەر لیڤەركوزن بە بەهای 15 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە سەندرلاند كرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی فلۆریان پلێتنبێرگ، چێڵسی و گرانیت چاكا گەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی و لەسەر مەرجە كەسییەكان رێككەوتوون.

چێڵسی لەگەڵ سەندرلاند لە گفتوگۆدایە و یانە لەندەنیەكە لەسەر داواكاری چابی ئاڵۆنسۆ هەوڵی گواستنەوەی ناوەڕاستكارە سویسرییەكە دەدات.

چابی ئاڵۆنسۆ كاتێک لە بایەر لیڤەركوزن بووە راهێنەرایەتی گرانیت چاكای كردووە و دەیەوێت دووبارە بیگوازێتەوە ژێر سەرپەرشتی خۆی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button