بەیاننامەی فەرمی ئیسپانیا لەسەر دۆخی دوو ئەستێرە پێکراوەکەی

یاریگا –
شەوی رابردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 بە بردنەوەی گۆڵێکی بێ وەڵام لە ئوروگوای، خۆی گەیاندە قۆناخی 32ی کرانەدەرەوە و هەڵبژاردەی سیلیستیش نائومێدبوون لە سەرکەوتن و ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتیەکە کرد.
ئیسپانیا تامی سەرکەوتنەکەی لێ گۆڕدرا کاتێک دوو یاریزانی یانەکە، یێرێمی پینۆ و نیکۆ ویلیامز دووچاری پێکان هاتن.
ئاستی پێکانی پینۆ مەترسیدراتر دەرکەوت وەک لەوەی نیکۆ، بەجۆرێک وا پێشبینی دەکرا کە مۆندیال بۆ ئەو یاریزانەی کریستاڵ پاڵاس کۆتایی هاتبێت ئەوەش بەهۆی دەنگۆی شکانی ئێسکی چەڵەمەی.
سەبارەت بە ئەستێرەکەی بیڵباو، ئەویان جێی نیگەرانی گەورەی لویس دێلا فوێنتی نەبوو. راهێنەرەکەی ماتادۆرەکانی رایگەیاند کە بەهۆی ماندووبوون و فشار لەسەر ماسوولکەکانی تووشی ئەو دۆخە هاتووە.
وردەکاریی تەواو لەم راپۆرتەی جوارەوەدا بخوێنەوە:
رەنگە مۆندیال کۆتایی هاتبێت؛ ئیسپانیا لەبارەی ئەستێرەیەکی هەواڵی ناخۆشی پێدەگات
بەگوێرەی دوایین پێشهاتەکان، هەردوو یاریزانەکە پێکانەکەیان جۆری پێکانی ئساییە. ئەوەش بەپێی راگەیاندراوی دەستەی پزیشکانی هەڵبژاردەکە.
هەواڵە خۆشەکە بۆ دیلا فوێنتی ئەوەیە کە بەگوێرەی هەڵسەنگاندنە پزیشکیەکان، پینۆ و نیکۆ ناچارنین بگەڕێنەوە بۆ ئیسپانیا. بەڵکوو هەر لەگەڵ تیمی وڵاتەکەیاندا دەمێننەوە و لەژێر چارەسەردا دەبن، بەڵام دیارینەکراوە لە کام قۆناخی مۆندیالەکە بەتەواوەتی چاک دەبنەوە.
🇪🇸 OFICIAL | Parte médico de la @SEFutbol sobre Nico Williams y Yeremy Pino
🤕 “Yeremy Pino sufre un esguince de clavícula, no se ha diagnosticado rotura”
🦵 “Nico Williams sufre una lesión muscular en el aductor derecho”
⚠️ “Ambas lesiones son de grado moderado y su… pic.twitter.com/Zvda748uWB
— El Partidazo de COPE (@partidazocope) June 27, 2026
لارۆخا لە قۆناخی کرانەدەرەوە رووبەڕووی یەکێک لە هەڵبژاردەکانی نەمسا و جەزائیر دەبێتەوە کە کەوتوونەتە کۆمەڵەی J، هەمان ئەو کۆمەڵەیەی تێیدا ئەرجەنتین وەک پێشەنگ سەرکەوت.



