عێراقکوردستان

راهێنەرێکی گەورەی عێڕاقی راهێنەرایەتی هەولێری رەتکردەوە

لە ئێستادا نامەوێت راهێنەرایەتی لە عێڕاق بکەم

Yariga App

یاریگا –

راهێنەرێکی گەورە و ناوداری عێڕاقی ئەرکی راهێنەرایەتی هەولێری رەتکردەوە و نایەوێت لە ئێستادا راهێنەرایەتی لە عێڕاق بکات.

عەدنان حەمەد، راهێنەری عێراقی رەتیکردەوە ئەرکی راهێنەرایەتی هەولێر وەربگرێت، لە بەدواداچوونی تۆڕی وەرزشی یاریگا دەرکەوت کە دوای ئەوەی سەرۆکی یانەی هەولێر پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عەدنان حەمەدی راهێنەر دەکات بە مەبەستی وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە، راهێنەرە عێڕاقیەکە راستەوخۆ وەرگرتنی ئەم ئەرکەی رەتکردۆتەوە.

عەدنان حەمەد بە سەرۆکی یانەی هەولێری راگەیاند؛ وێڕای خۆشحاڵی کە ئەو دەستنیشانکراوە بۆ وەرگرتنی ئەم ئەرکە، هەولێری بە یانەیەکی گەورە لە سەر ئاستی عێڕاق و ناوچەکەش دانا بە هۆی ئەو مێژوو دەسکەوتانەی لە رابردوودا بەدەستی هێناوە، بەڵام راهێنەرەکە لە ئێستادا نیازی راهێنەرایەتیکردنی نیە لە خولی عێڕاق، بۆیە بە فەرمی وەرگرتنی راهێنەرایەتی قەڵای زەردی رەتکردەوە.

هەولێر تا ئێستا نەگەیشتۆتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ هیچ راهێنەرێک بۆ ئەوەی راهێنەرایەتی تیپەکە بکات لە وەرزی داهاتوو، هەر چەندە باسم قاسم و لوئەی سەڵاح بەربژێری سەرەکین بۆ وەرگرتنی ئەم ئەرکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button