گەرمە ئاگری لە بازاری گواستنەوە داوە
زۆربەی ئەستێرەکانی خولی ئەسێترەکانی عێراق پلکێشی یانەکەی کردووە

یاریگا-
لەگەڵ تەواوبوونی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی گەرمە دەستی بەئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی داهاتووی خولەکە کرد تا تیپێکی تۆکمە و بەهێز بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە بکات بەمەبەستی بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە و بەشداری یەکێک لە پاڵەوانێتییەکانی دەرەوە بکات.
یانەی گەرمە بەراهێنەرایەتی موئمن سلێمان راهێنەری میسری یانەکە هەرزوو لیستی ئەو یاریزانانەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستیان دانا و گرێبەستی هەریەکە لە یاریزانان هەڵۆ فائق، لەیس ساجد، کەرار عامر، پیشەگەری مەغریبی ئەیوب مۆدرن، پیشەگەری میسری ئەحمەد عەبدولقادر، عەلی موخلەد، ئەبوحشیش، ئەحمەد مەکنزی، عەلی موحسین، سجاد جاسم، پیشەگەری ئوردنی ئیبراهیم سعادە، ئەموری فەیسەڵ، مومل عەبدولرەزا، محەمەد باقر کەریم نوێکردووە.
و گرێبەستی لەگەڵ هەریەکە لە یاریزانان فەهد تاڵب گۆڵپارێزی یانەی تەڵەبە، پیشەگەری نێجیری جیبۆلا یاریزانی یانەی قوە جویە، یونس غەنی هێرشبەری یانەی کەرخ، عەلا سەعد هێرشبەری یانەی نەفتی میسان، يوسف ئالوسی بەرگریکاری یانەی زاخۆ واژووکرد.
لەبەرانبەردا دەستبەرداری ژمارەیەکی بەرچاوی یاریزانان بوو و ئەوانیش هەریەکە لە محەمەد حەمید گۆڵپارێز پەیوەندی بەیانەی جۆلان کرد، محمود خەزەیەر، ئەنوەر تەرخات پیشەگەری مەغریبی، محەمەد تائی، عەبدوئیللا فەیسەڵ، شاهروم ساماییف پیشەگەری تاجیکستانی، عومەر عەبدولمجباس(عمروش) پەیوندی بەیانەی جۆلان کرد، ئەیمەن حوسین، پیشەگەری بەرازیلی تیاگۆ دی لیونسۆ.
چاوەروان دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا لیستی تیپەکە بۆ وەرزی نوێ تەواوبێت.
جێگەی باسە یانەی گەرمە لەم وەرزە پلەی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەدەستهێنا.