شێری كوردان پهیامی بۆ هاندهران ههیه
دوای 36 ساڵ ریکۆردێکی دەگمەنی مۆندیالی گەڕاندەوە بۆ ئەڵمانیا

یاریگا –
دهنیز ئۆنداڤ، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، دوای درەوشانەوەی لە مۆندیالی 2026، رایگەیاند کە هەست بە خۆشییەکی زۆر دەکات هەموو توانایەکیان هەیە بۆ ئەوەی لەم پاڵەوانێتییەدا بگهنه دوایین قۆناخ.
ئامار و ریکۆردێکی مێژوویی
ئونداڤ لە یاری بەرامبەر کۆتدیڤوار توانی دوو گۆڵی یەکلاکەرەوە تۆمار بکات و یارییەکە 2-1 لە سوودی ئەڵمانیا کۆتایی پێ بهێنێت، ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە لە خولەکی 60 وەک یاریزانی یەدەك لە شوێنی جەمال موسیالا هاتە ناو یاریگا.
Mr. Matchwinner! 😤
Deniz #Undav sticht schon wieder bei der WM und erzielt nach seiner Einwechselung zwei Tore gegen die Elfenbeinküste und sorgt für den 2:1-Sieg. Deutschland gewinnt damit auch das zweite Gruppenspiel bei der Weltmeisterschaft.
Brutal, Deniz!#VfB | #VfB1893 pic.twitter.com/OHWAetkHLE— VfB Stuttgart 1893 (@VfB) June 20, 2026
بەپێی ئامارەکانی تۆڕی ئۆپتا، ئونداڤ بووەتە کاریگەرترین یاریزانی یەدەك لە مێژووی مۆندیالدا، بەوپێیەی لە تەنیا دوو یاریی یەکەمدا بەرامبەر کوراساو و کۆتدیڤوار پێنج بەشداریی لە گۆڵدا هەبووە (3 گۆڵ و 2 ئەسیست)، ئەمەش لە کاتێکدا تەنیا 56 خولەک یاریی کردووە. بەمەش ریکۆردی ئەفسانەی کامیرۆنی، رۆجێ میلای یەکسان کردەوە.
Since Deniz Undav’s underwhelming season at Brighton & Hove Albion, he has scored 57 goals and provided 31 assists in all competitions for Stuttgart, at a rate of 0.94 goal contributions per game.
But his record for Germany is even better.
After his double against Ivory Coast,… pic.twitter.com/R26ZksgINQ
— The Athletic | Football (@TheAthleticFC) June 20, 2026
یەدەكەکان گۆڕانکارییان دروست کرد
ئونداڤی 29 ساڵ، هێرشبەری یانەی شتوتگارت، لە لێدوانێک دوای یارییهكه گوتی:
“ئەرکی راهێنەرە بڕیار بدات کێ سەرەکی بێت، من تەنیا کارەکەی خۆم دەکەم. گرنگە هەمووان ئەوە ببینن کە تەنانەت ئەو یاریزانانەی وەک یەدەك دێنە ناوەوە، دەتوانن جیاوازی دروست بکەن. سەیری ندیم ئەمیری یان تونی رودیگەر و جیمی لیڤیلینگ بکەن، هەموومان پاڵنەرێکی نوێمان بە تیمەکە بەخشی.”
ئونداڤ ئاماژەی بەوەش کرد کە ناگێڵسمان پێی راگەیاندوون دەبێت ئاستی تیمەکە بەرز بکەنەوە و چەند خاڵێکی تەکتیکی بۆ راست کردوونەتەوە، ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئەنجامەکە هەبووە.
Deniz Undav’s game by numbers vs. Ivory Coast:
30 minutes played
3 shots
3 shots on target
2 chances created
2 touches in opp. box
2 goalsSuper sub. 🦸 pic.twitter.com/pIIgi3NBCB
— Squawka (@Squawka) June 20, 2026
ئازاری پێ و ئاهەنگگێڕانی هاندەران
سەبارەت بە شێوازی ئاهەنگگێڕانی، ئۆنداف بە پێکەنینەوە گوتی:
“خۆشییەکەم لە ناوەوە بوو، چونکە لە کاتی ئاهەنگگێڕانی گۆڵەکەدا هەمووان قاچیان نابوو بەسەر پەنجەی پێمدا و زۆر ئازاری هەبوو! بەڵام زۆر دڵخۆشم، 3 خاڵمان بەدەست هێنا و 2 گۆڵم تۆمار کرد.”
ئەو هێرشبەرە جەختی لەوە کردەوە کە یاری داهاتوو بەرامبەر ئیکوادۆر زۆر گرنگە و دەیانەوێت بیبەنەوە، سەرەڕای ئەوەی پێشوەختە سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی دواتر مسۆگەر کردووە.
لە کۆتاییدا ئونداڤ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە هاندەران لە تۆرۆنتۆی کەنەدا و لە هەموو ئەڵمانیا ناوی دەڵێنەوە و گوتی:
“پشتیوانی هاندەران هێزێکی گەورەم پێ دەبەخشێت و هەوڵ دەدەم بەردەوام بم لەسەر ئەم ئاستە.”



