
یاریگا –
بە فەرمی دەنیز ئونداڤ گرێبەستەکەی لەگەڵ شتوتگارت نوێکردەوە.
یانەی شتوتگارتی ئەڵمانی سەرکەوتووانە یەکێک لە گرنگترین دۆسیەکانی پاراستنی ئەستێرەکانی یەکلاییکردەوە و بە فەرمی رایگەیاند لەگەڵ هێرشبەری درەوشاوەی یانەکە، دەنیزئونداڤ، بۆ نوێکردنەوەی پێشوەختە و درێژخایەنی گرێبەستەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن.
ئونداڤ، ئەستێرەی کوردیی تەمەن 29 ساڵ، کە لەم وەرزانەی دواییدا بووەتە یەکێک لە چەکە هەرە بەهێزەکانی هێڵی پێشەوەی شتوتگارت و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، بڕیاریدا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لەگەڵ پڕۆژە وەرزشییەکەی یانەکەیدا بمێنێتەوە. ئەم هەنگاوەش هیوایەکی گەورە بە هاندەران دەبەخشێت بۆ چەسپاندنی پێگەی یانەکە لە لووتکەی بۆندێسلیگادا.
Deniz Undav hat seinen Vertrag beim VfB langfristig verlängert ✍️
Der VfB und der 29-jährige Nationalspieler haben sich auf eine vorzeitige Verlängerung des gemeinsamen Vertrages verständigt.
Zur Meldung: https://t.co/JHdCCexyeT#VfB | #VfB1893 | #Undavbleibt pic.twitter.com/5GKPSQR5M9
— VfB Stuttgart 1893 (@VfB) June 1, 2026
لەگەڵ راگەیاندنی فەرمییەکە، یانەکە وێنەیەکی تایبەتی یاریزانەکەی بڵاوکردووەتەوە؛
له یهكهم رۆژهوه، ههموو خهڵكی ئێره، بە باوەشێکی کراوەوە پێشوازییان لە من و خێزانهكهم کرد، خۆشهویستییان پێبهخشین. لهبهر ئهوە، بۆ من زۆر گرنگ و پڕ بایەخە كه ههمیشه له رێگهی گۆڵهكانم و ئاستی نێو یاریگامەوە، شتێک لەو چاکەیەیان بدەمەوە.
شێری کوردان دەمێنێتەوە؛ گۆڵکارە کوردەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ شتوتگارت نوێدەکاتەوە



