ئارسیناڵ هەفتەیەکی یەکلاکەرەوەی لەبەردەمدایە بۆ گواستنەوەی ئەستێرە دڵخوازەکەی
زانیاریی نوێ لەسەر هەڵوێستی ئەم جارەی نیوکاسڵ

یاریگا –
ئارسیناڵ نایەوێت دەست لە ئامانجەکەی هەڵبگرێت و خۆی بۆ ئۆفەرێکی بەرزتر ئامادەدەکات پێشکەشی نیوکاسڵی بکات بپ گەیشتن بە تواناکانی بڕونۆ گیمارێش.
ئەستێرە بەڕازیلیەکە بووەتە ئامانجێکی گەورەی ئارسیناڵ و خودی میکێل ئارتێتای راهێنەر سەرسامە بەو ناوەراستکارە.
لە چەند کاتژمێری رابردوودا ئۆفەری یەکەمی گەنەرز کە خۆی دەدا لە 70 ملیۆن پاوەند، لەلایەن نیوکاسڵەوە رەتکرایەوە.
ئەوەی وا دەکات یانە لەندەنیەکە بە ئومێدەوە لە هەوڵەکانیان بەردەوامبن، خواستی خودی گیمارێشە کە دەیەوێت وەرزی داهاتوو لەگەڵ پاڵەوانەکانی پرێمەرلیگدابێت و لەسەر مەرجە کەسیەکانیش رێککەوتن کراوە. ئەوانە و هەروەها بەتایبەت کە وەرزی رابردوو نیوکاسڵ نەیتوانی بلیتی هیچ پاڵەوانێتیەکی ئەوروپی مسۆگەربکات، ئەوەش پاڵنەرێکی دیکەیە کە بڕونۆ دەیەوێت لە کێبڕکێ گەورەکان دانەبڕێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئەم هەفتەیە ئارسیناڵ بە ئۆفەرێکی زیاترەوە دەچێتە پێشەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت نیوکاسڵ قایل بێت کە ئێستا هەموو بڕیارەکە لەدەستی ماگپایسدا ماوەتەوە.
🚨🔴⚪️ Arsenal set for new club to club contacts next week for Bruno Guimarães deal.
Personal terms in place and new approach with Newcastle anticipated to proceed + £70m proposal expected to be improved.
Deal depends on #NUFC decision on exit/price.
🎥 https://t.co/dRrZBt8sme pic.twitter.com/BgYW3sxtXj
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 26, 2026



