ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

واژۆی نەکەیت دەتفرۆشین؛ ریال مەدرید کۆتا پەیام بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر دەنێرێت

هۆشدارییەکی تووند لە مەدریدەوە..

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید چارەنووسی ڤینیسیۆس جونیۆر، هێرشبەری بەڕازیلی یەکلاییدەکاتەوە.

خۆرخێ پیکۆن، رۆژنامەنووسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ڤینیسیۆس جونیۆر دەیەوێت لە ریال مەدرید بمێنێتەوە، کەسە نزیکەکانی ڤینی دڵنیاییانداوە ئەو یاریزانە نایەوێت لە ریال مەدرید بڕوات و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەپێشینەی کارەکانییەتی.

خۆرخێ ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای ئەوەی ئارسیناڵ ئارەزووی گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر دەکات بەڵام کەسە نزیکەکانی ڤینی دڵنیایانداوە تاوەکوو ئێستا جونیۆر گفتوگۆی لەگەڵ هیچ یانەیەک نەکردووە.

ریال مەدرید بریکاری کارەکانی ڤینیسیۆسی ئاگادارکردووەتەوە ئەوان دەیانەوێت گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە، بەڵام ئەو ئۆفەرەی پێشکەشیان کردووە گۆڕانکاری تێدا ناکەن، ئەگەر ڤینی بەو ئۆفەرە رازی نەبێت ئەوا لەم هاوینە دەستبەرداری دەبن، چونکە نایانەوێت هاوینی داهاتوو بەخۆڕایی لە یانەکە بڕوات.

ڤینیسیۆس لەکۆتایی ئەم هەفتە دەگەڕێتەوە مەدرید، لەکاتێکدا داهاتووی لە یانەکە زۆر ناڕوونە، دەنگۆی زۆر لەسەر چارەنووسی دروستبووە و کاتی بڕیاردانیش دەستیپێکردووە.

بەشێک لە بەرپرسانی ریال مەدرید دەیانەوێت پەلە لە یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی بکەن، دەترسن هاوینی داهاتوو بەخۆڕایی یانەکە جێبهێڵێت، بەڵام هەموو ئەگەرێک کراوەیە و بەدووری نازانن لەناو دەستپێکی وەرزی نوێ گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ مێرێنگێ واژۆ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button