دوایین پەرەسەندن؛ ریال مەدرید ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی رۆدری پێشکەش دەکات
بەهای گرێبەستەکە ئاشکرا دەکرێت..

یاریگا –
وردەکاری ئۆفەرەکەی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی رۆدری هێرناندێز، ناوەڕاستکاری ئیسپانی ئاشکرا دەبێت.
ریال مەدرید لەگەڵ رۆدری لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتووەتە کۆتایی، رۆدری بڕیاریداوە پەیوەندی بە مێرێنگێ بکات و هەموو شتێک لەنێوان یانەکە و یاریزانەکە یەکلایی بووەتەوە و ئێستا دەبێت ریال مەدرید لەگەڵ مانچێستەر سیتی رێکبکەوێت.
سێرخیۆ ڤالێنتین، رۆژنامەنووسی رادیۆی مارکا بڵاویکردووەتەوە، هێشتا گفتوگۆی نێوان ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی دەستی پێ نەکردووە، ریال مەدرید پێی وایە مانچێستەر سیتی داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بەڵام رۆخی بلانکۆس دەیەوێت ئۆفەرێک بە بەهای 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی رۆدری پێشکەشی ستیزنس بکات.
🚨🚨 Os sigo contando más sobre el Real Madrid – Rodri 🚨🚨
El acuerdo entre los agentes de Rodri y el Real Madrid está cerrado. Firmaría hasta el 2030 y cobrando menos de lo que gana en el City.
Queda la negociación entre clubes, que no ha empezado. Creen que el City va pedir… https://t.co/T7NwawTQZH pic.twitter.com/nt66fsDQyz
— Sergio Valentín (@Sergivalentin_) July 25, 2026
گرێبەستەکەی رۆدری لەگەڵ ریال مەدرید تاوەکوو هاوینی 2030 دەبێت، رۆدری لەپێناو پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید مووچەکەی کەمکردووەتەوە.
هاوکات پاریس سانجێرمان چووەتە کێبڕکێ گواستنەوەی ئەو ئەستێرە ئیسپانییە و لویس ئێنریکێ هەموو هەوڵێک دەدات رۆدری لە ریال مەدرید هەڵگەڕێنێتەوە و پەلکێشی پاریسی بکات.
بەڵام رۆدری خەون بە پۆشینی درێسی ریال مەدرید دەبینێت، خێزانەکەشی دەیانەوێت لە ئیسپانیا بژین، بۆیە چانسی ریال مەدرید بۆ یەکلایی کردنەوەی گرێبەستەکە زیاترە.



