تەواو؛ ریال مەدرید لەگەڵ ئەستێرە گەورەکەی مۆندیال رێک کەوت
چاوەڕێی تێچووی گواستنەوەی دەکرێت

یاریگا –
یاریزانە ئیسپانییەکەی هێڵی ناوەڕاست پێشتر لەگەڵ ریال مەدرید لەسەر مەرجەکانی گرێبەستە تایبەتییەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنوسی دیاری بواری گواستنەوەکان، فابریزیۆ رۆمانۆ، یانەی ریال مەدرید دەوێت بە تەواوی لە نرخ و تێچووی هێنانی رۆدری تێ بگات. دوای زانینی نرخەکەش، هەنگاوەکە پێویستی بە رەزامەندی و پەسەندکردنی فەرمیی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەبێت.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەرپرسانی ریال مەدرید پێشتر گفتوگۆیان لەگەڵ بریکارەکانی ئەو یاریزانە کردووە. رۆدری زۆر بەپەرۆشە و خەون بەوەوە دەبینێت پەیوەندیی بە یانە مەدریدییەکەوە بکات و ئێستاش هەمووان چاوەڕێی بڕینی ئەم هەنگاوانەن.
لە لایەکی دیکەشەوە، پێگەی کادینا سێری ئیسپانی دووپاتی کردووەتەوە کە رۆدری ئامادەیە هەموو شتێک بکات تاوەکوو پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.
بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی ماتیۆ مۆریتۆی رۆژنامەنووسی مارکاش، رۆدری چاوەڕێی رێککەوتنی ریال مەدرید و مانچستەر سیتی دەکات لەسەر تێچووی گواستنەوەکەی. ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە لەسەر مەرجە کەسییەکان لەگەڵ ریال مەدرید رێک کەوتووە.
Rodri está a la espera de que el Real Madrid y el Manchester City lleguen a un acuerdo sobre el coste del traspaso.
El centrocampista español ya ha llegado a un acuerdo con el Real Madrid sobre las condiciones del contrato.
— Matteo Moretto (@MatteMoretto) July 25, 2026



