ئیسپانیا

نهێنی پشت لێدانە سزاکانی پێدری بۆ باوکی دوای بردنەوەی هەر نازناوێک چییە؟

رێزگرتن لە باوکم!!!

Yariga App

یاریگا –

هەرجارێک پێدری، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بارسێلۆنا، نازناوێک بەدەست دەهێنێت، نەریتێک لەگەڵ باوکی دووبارە دەکاتەوە.

پێدری بۆ رێزلێنان لە باوکی هەر جارێک جامێک بەدەست دەهێنێت لێدانێکی سزای بەرامبەر جێبەجێ دەکات و دوایین جاریش لە یاریی کۆتایی مۆندیال ئەم نەریتەیان دووبارە کردەوە.

فێرناندۆ گۆنزالێز، باوکی ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە سەردەمانێک لە تیپێکی میلیی لە دوورگەی کەناری گۆڵپارێز بوو و هیوای دەخواست بتوانێت لە خولێکی فەرمیدا یاریی بکات. بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی سپۆرت، فێرناندۆ گۆنزالێز جارێک نزیکبووەتەوە لەوەی لەسەر ئاستی نیمچە پیشەگەر پێش ئەوەی بەرپرسیارێتی خێزانی ناچاری بکات دەستبەرداری تۆپی پێ بێت، یاریی بکات.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Diario SPORT (@diariosport)

فیرناندۆ بەهۆی کۆچی دوایی باوکی ناچار دەبێت تۆپی پێ بەلاوە بنێت و پیشەیەکی دیکە بۆ بژیوی ژیانی خۆی و دایکی و براکانی دەستپێبکات بەلام بەڵێنێک بەخۆی دەدات کە پشتگیری کووڕەکەی بکات تاوەکوو  ببێتە یاریزانێکی پیشەگەر. ئێستا هەر جارێک پێدری نازناوێک بەدەست دەهێنێت، بە جێبەجێکردنی لێدانێکی سزا رێز لە باوکی دەگرێت.


پێدری کە ئێستا تەمەنی 23 سالە تاوەکوو ئیستا خاوەنی حەفت نازناوی فەرمی لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەکەیەتی و دوایین نازناویشی بوون بە پاڵەوانی جیهان بوو لەگەڵ ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button