ئینتەر میلان گفتوگۆی گواستنەوەی بەرگریکارێکی ئەرجەنتینی دەکات
هەوڵی جددی دەدات..

یاریگا –
ئینتەر میلان گفتوگۆی گواستنەوەی کریستیان رۆمێرۆ، بەرگریکاری ئەرجەنتینی دەکات.
پیێرۆ ئاوسیلیۆ، بەڕێوبەری وەرزشیی ئینتەر میلان لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی سکای ئیتاڵیا، پشتڕاستیکردەوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی کریستیان رۆمێرۆ، بەرگریکاری تۆتنهام دەستپێکردووە.
دەمانەوێت گرێبەست لەگەڵ کریستیان رۆمێرۆ واژۆ بکەین، لەگەڵ تۆتنهام و رۆمێرۆ دەستمان بە گفتوگۆ کردووە، ئەو جۆرە گرێبەستانە پێویستیان بەکاتە بەڵام گرنگییەکی تەواوی پێدەدەین و هەموو هەوڵێک بۆ گوستنەوەی دەدەین.
ئەو بەرگریکارە 28 ساڵانییە تاوەکوو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ تۆتنهام هەیە، بەڵام بڕیاریداوە لەم هاوینە سپێرز جێبهێڵێت.
رۆمێرۆ لە هاوینی 2022 ئاتاڵانتای جێهێشت و بە 53.80 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە تۆتنهام کرد، بەگوێرەی ترانسفێر مارکێت، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 50 ملیۆن یۆرۆیە.
Inter Milan are interested in signing Tottenham Hotspur captain Cristian Romero, according to Sky in Italy 🚨🇮🇹 pic.twitter.com/0sDpPuVSm3
— Sky Sports (@SkySports) July 25, 2026



